به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سلێمانی، گه‌ڕانه‌وه‌ی 700 كادر و لایه‌نگرانی گۆڕانی بۆ ناو یه‌كێتی ڕاگه‌یاند و میدیاكانی یه‌كێتی هه‌واڵی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕیزه‌كانی گۆڕان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانیش له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌ڵێ، یه‌كێتی خه‌ونی حووشتره‌كه‌ی هه‌یه.
چالاكی موهه‌ندیس ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی جێهێشتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی كه‌سایه‌تی و كادرانی حزبه‌كه‌ی و چوونیان بۆ ڕیزه‌كانی یه‌كێتی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، حووشتر له بیابان كه تووشی قات و قڕی و برسییه‌تی ده‌بێ، خه‌ون به ئاوی پاك و سه‌وزایی ده‌بینێت، خه‌ونه‌كه‌ی یه‌كێتی و حاكم قادریش هه‌مان خه‌ون.
ئاماژه‌ی دا، ئه‌و حاڵه‌ته‌ی یه‌كێتی باسی ده‌كات بوونی نییه و ئێمه بزووتنه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نین و باوه‌ڕمان به كڕینی كه‌س نییه و كه‌س به كڕین نه‌بووه‌ته گۆڕان و كه‌سیش بۆ فرۆشتن له گۆڕان نییه، ئه‌وه ئه‌و حزبانه‌ن كڕین و فرۆشتن ده‌كه‌ن و خۆیان ده‌فرۆشن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان گوتی، هه‌ڵسوڕاوه‌كانی ئێمه ئازادن به‌رده‌وام ده‌بن یان نا، چونكه ئێمه بزووتنه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نین، پێشتریش هه‌ڵسوڕاو و كه‌سانی پله باڵا و په‌رله‌مان و ئه‌ندامی جڤات وازیان له گۆڕان هێناوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یش دا خه‌ڵكێكی زۆر هاتوونه‌ته ڕیزی گۆڕانه‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی.