دوو ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایان، له سلێمانی 80 پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان هه‌ن كه به‌شێوه‌ی موساته‌حه دراونه‌ته وه‌به‌رهێنان و ئێسته‌یش مه‌ترسی هه‌یه و هه‌وڵ ده‌درێ تاپۆ بكرێن، هاوكات هێما بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كه‌ن، كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری تاپۆكردنی یه‌كێك له‌و زه‌وییانه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
خه‌دیجه عه‌بدولجه‌بار ئه‌ندامی لیژنه‌ی شاره‌وانی و خزمه‌تگوزاری له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ماوه‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی كۆبووینه‌وه و باسی ئه‌وه‌یان بۆ كردین كه له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان 200 موڵكی وه‌به‌رهێنان هه‌یه و مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێ له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان تاپۆ بكرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، له‌و ژماره 80 موڵكیان له سلێمانین، ئێمه له هه‌وڵداین و ده‌مانه‌وێ ڕێ له‌و كاره بگرین و ناكرێ زه‌وی موساته‌حه بكرێت به تاپۆ به ناوی خاوه‌ن پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانه‌وه.
ڕێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌وباره‌وه بۆ "وشه" گوتی، ئه‌و موڵكانه به موساته‌حه دراون و تاپۆكردنیان ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندی وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانیانه و مه‌ترسیداره.
ڕوونی كرده‌وه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری تاپۆكردنی عه‌لوه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێك هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی به ئێمه‌یش بكرێ، هه‌وڵده‌ده‌ین سه‌رجه‌م زه‌وییه‌كانی تریش به ناوی كه‌سی تر نه‌كرێ و هه‌ر به موڵكی حكوومه‌ت بمێنێته‌وه.
سلێمانی/هه‌ستیار.