دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له ڕێی گشتی نێوان شاره‌دێی شاریا و فه‌یدی له سنووری پارێزگای دهۆك، تانكه‌رێكی پڕ له سووته‌مه‌نی له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی تر تووشی پێكدادانبوو، به‌وهۆیه‌وه ئاگری تێبه‌ربوو، له كاتی هه‌وڵدان بۆ كوژاندنهوهیشی دوو پۆلیس برینداربوون.
بێوار عه‌بدولعه‌یز به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی به‌رگری شارستانی دهۆك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێسته به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ له نێوان ئۆتۆمبێلێكی ئاسایی و تانكه‌رێكی نه‌وت، ئاگر له تانكه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی كه‌وته‌وه و تانكه‌ره‌كه به ته‌واوی سووتا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، خۆشبه‌ختانه ئێسته ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵكرا، به‌ڵام له كاتی هه‌وڵدان بۆ كوژانه‌وه‌ی دوو كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه بر ینداربوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رگری شارستانی دهۆك، تانكه‌ره‌كه سووته‌مه‌نی هه‌ڵگرتووه و له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی تر خۆیان به‌یه‌كدا كێشاوه، له ئه‌نجامدا تانكه‌ره‌كه ئاگری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، دوو كارمه‌نده برینداره‌كه‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌یش به په‌له گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ ده‌كرێت.
دهۆك/نه‌وزاد هلۆری.