په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، شه‌شی مانگی داهاتوو دانیشتنی متمانه‌دان به هه‌شت وه‌زیره‌كه‌ی حكوومه‌تی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت، پارتیش جیا له‌وه‌ی كۆچبه‌رانی وه‌رگرتووه، هه‌وڵی مسۆگه‌ركردنی وه‌زاره‌تێكی تریش ده‌دات.
د.مه‌یاده نه‌جار په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ڕابردووی په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر 14 وه‌زیری كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق درا، شه‌شی مانگ دانیشتنێكی تر ساز ده‌كرێ و ئه‌و هه‌شت وه‌زاره‌ته‌ی ماون، كاندیده‌كانیان متمانه‌یان پێ ده‌درێ و پڕ ده‌كرێته‌وه.
ئاماژه‌ی دا، له 14 وه‌زاره‌ته‌كه دوو وه‌زاره‌ت به‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌وتوون، له‌و هه‌شت وه‌زاره‌ته‌ی تریش كۆچ و كۆچبه‌ران بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كلایی بووه‌ته‌وه، ئێسته شاندی پارتی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق له گفتوگۆدایه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تێكی تریش وه‌ربگرێ و كۆی وه‌زاره‌ته‌كانی كورد ببێته چوار وه‌زاره‌ت له حكوومه‌تی نوێی عێراق.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی گوتی، چاومان له‌وه‌یه زیاتر له سێ وه‌زاره‌ت وه‌ربگرین، تا بتوانین زۆرتر خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین و كاریگه‌ریمان له حكوومه‌ت زیاتر ببێت.
هه‌ولێر/بڵند ئیبراهیم.