چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان كرده سه‌ر گوندێكی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری تكریتی ناوه‌ندی پارێزگای سه‌لاحه‌دین و دۆخی ته‌ناهی گونده‌كه‌یان شێواند و كه‌سێكیان ڕفاند.
عه‌قید فائز حه‌جاجی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شاره‌دێی برایه‌تی سه‌ر به پارێزگای سه‌لاحه‌دین به
میدیاكانی ڕاگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر گوندی داودییه كه ده‌كه‌وێته باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری تكریتی ناوه‌ندی پارێزگای سه‌لاحه‌دین، به ڕه‌شاش و چه‌كی قورس گونده‌كه‌یان گولـله‌باران كردووه و دواتر چوونه‌ته سه‌ر ماڵی موختاری گونده‌كه و ڕفاندوویانه.
ئاماژه‌ی دا، ئامانجی په‌لاماره‌كه‌ی داعش ڕفاندنی محه‌مه‌د جومعه زه‌نگه‌نه موختاری گوندی داودییه بوو، بۆیه دوای هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و گرتنی، له‌گه‌ڵ خۆیان ڕفاندوویانه و بۆ شوێنێكی نادیار ڕۆیشتوونه و ناوچه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پۆلیس گوتی، دوای هێرشه‌كه‌ی داعش، هێزه‌كانی حه‌شدی عه‌شائیری له چه‌كداران هاتوونه‌ته ده‌نگ و بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له نێوان هه‌ردوولا ڕووی داوه و له ئه‌نجامدا چه‌ند ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی حه‌شدی عه‌شائیری برینداربوون و به په‌له گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه تا چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ بكرێ، چه‌كدارانی داعش‌یش به‌ره‌و شاخی مه‌كحوول هه‌ڵاتوون.