خاوه‌نی كتێبخانه‌كان و بڵاوكراوه‌كان له عێراق داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌كه‌ن، ده‌سبه‌رداری سه‌پاندنی باج بن له‌سه‌ر هاورده‌كردنی كتێب، چونكه ئه‌مه بۆ هۆشیاری و پێشكه‌وتنی خه‌ڵكی عێراقه، به‌ڵام نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێسته به‌هۆی سه‌پاندنی باج به‌سه‌ر هاورده‌كردنی كتێب 13 كۆنتێنه‌ری كتێب له ده‌روازه‌یه‌كی نێوان كوێت و عێراق وه‌ستێنراون و داوای باج له خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
ده‌سته‌ی گشتی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق بڕیاری داوه به‌گوێره‌ی یاسا باج له‌سه‌ر هاورده‌كردنی كتێب دابنێت، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی خاوه‌نی كتێبخانه‌كان و نووسینگه‌كانی بڵاوكردنه‌وه و فرۆشتنی نیگه‌ران كردووه و هه‌ڕه‌شه‌ی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی ده‌كه‌ن، كه كه‌سانی پشت ئه‌و بڕیاره بۆ ڕای گشتی و خه‌ڵكی عێراق ئاشكرا ده‌كه‌ن.
خاوه‌نی خانه‌یه‌كی وه‌شاندن له به‌غدا به ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاند، زیاتر له حه‌وت ڕۆژه 13 كۆنتێنه‌ری كتێب له به‌نده‌ری به‌سڕه گیریان خواردووه و ده‌سته‌ی گومرگی عێراق ڕێ به هێنانی بۆ ناو عێراق نادات، ئه‌گه‌ر باج نه‌ده‌ن، ئه‌مه پیلانێكی پیس و مه‌ترسیداره بۆ ڕێگری له هاتنی كتێب بۆ عێراق و وه‌ستاندنی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێشكه‌وتن له عێراق.
ئاماژه‌ی دا، به‌م بڕیارانه حكوومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێ وڵات به‌ره‌و دواكه‌وتوویی ببا و ڕۆشنبیری و پرۆسه‌ی چاپ و وه‌رگێڕان و نووسین له‌ناو ببات.
محه‌مه‌د له‌كاش په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق له‌وباره‌وه گوتی، له هیچ یاسایه‌كی پێشوو و ئێسته‌یش نییه كه باج له‌سه‌ر هاورده‌كردنی كتێب بسه‌پێنرێت، مه‌رج و ڕێنمایی هه‌ن بۆ هێنان و نه‌هێنانی ئه‌و كتێبانه‌ی حكوومه‌ت قه‌ده‌غه‌ی ده‌كات، به‌ڵام سه‌پاندنی باج له یاسا بوونی نییه، بۆیه سه‌پاندنی باج به‌سه‌ر هاورده‌كردنی كتێب كارێكی ڕه‌تكرایه‌وه و بڕیارێكی كه‌سی یان حزبییه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانه‌وه ده‌ركراوه.
ئه‌فسه‌رێكی ده‌سته‌ی گشتی گومرگ له به‌سڕه بۆ ڕۆژنامه‌كه گوتی، ده‌سته‌ی گشتی فیدرالی گومرگ له به‌غدای پایته‌خت بڕیاریان ده‌ركردووه، هه‌رچه‌نده ئێمه ناڕازی بووین و ره‌خنه‌مان گرت، به‌ڵام سووربوون له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی.