به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له سنووری شارۆكه‌ی خانه‌قین ڕووی دا و سه‌ردانكه‌ری شیعه‌ی كرده ئامانج و ژماره‌یه‌ك قوربانی لێ كه‌وته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی شارۆكه‌ی خانه‌قین به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای سه‌عات 10ی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م دوو بۆمبی چێنراو به كاروانی ماته‌مگێڕانی شیعه له چله‌ی ئیمام حوسێن ته‌قینه‌وه، به‌وهۆیه‌وه سێ كوژراو و 11 برینداری لێكهوتهوه.
ئاماژه‌ی دا، ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و دوو بۆمبه له كاتێكدایه دوێنێش تیرۆریستان مه‌زارگه‌یه‌كی شیعه‌كانیان له خانه‌قین هاوه‌نباران كرد، به‌ڵام جیا له زیانی مادی زیانی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه.
سه‌میر محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی خانه‌قین به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ڕێوشوێنی ته‌ناهی توند گیراوه‌ته‌به‌ر و قوربانییه‌كان گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه و ته‌رمی كوژراوه‌كانیش گه‌یه‌نراوه‌ته پزیشكی دادی و یه‌كێكیان ژنه و گیانی له دهستدایهوه.
له‌باره‌ی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی خانه‌قین گوتی، ته‌قینه‌وه‌كه بازگه‌ی باوه مه‌حموودی كردووه‌ته ئامانج كه سه‌ردانكه‌رانی شیعه پێیدا تێپه‌ڕیون، نزیكه له مه‌زارگای باوه مه‌حموود كه ده‌كه‌وێته نێوان شارۆكه‌ی كه‌لار و خانه‌قین.
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرینی.