هه‌موومان به‌رنامه سه‌رنجڕاكێشه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆنمان بینیوه و به دیمه‌نه سه‌یر و باوه‌ڕ پێنهكراوهكانیان سه‌رسام بووین، تا ئه‌م خوله‌كه‌ش باوه‌ڕمان پێی بووه و هه‌ستمان كردووه ڕاستییه، به‌ڵام دوای بیستنی ئه‌م هه‌واڵانه ئیتر متمانه‌مان پێیان نامێنێت.
ماڵپه‌ڕی
movictopus چه‌ند درۆیه‌كی باوی به‌رنامه‌كانی ئاشكرا كردووه كه ئه‌مانه‌ن:
_ Pimp My Ride ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی له لایه‌ن پێشكهشكارهكانهوه له ده‌رگای ماڵان ده‌درا و ئۆتۆمبێله كۆنه‌كه‌یان به دیزاینێكی جوان و ڕازاوه ده‌گۆڕی، ئاشكرا كراوه كه به‌و شێوه‌یه ئۆتۆمبێله‌كان جوان ناكرێ كه له ته‌له‌ڤزیۆندا دیاره، له‌جیاتی به چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك چاكی بكه‌ن، نزیكه‌ی شه‌ش مانگ ئۆتۆمبێله‌كه‌یان لا ده‌ما، ته‌نیا به‌رگی ده‌ره‌وه‌شیان ده‌ستكاری ده‌كرد نه‌ك ناوه‌وه.
_ The Bachelor به‌رنامه‌یه‌كی ته‌واو ژنانه بوو، تێیدا ژنانی چینه جیاوازه‌كان میوانداری ده‌كران و چیرۆكی ژیانی خۆیان ده‌گێڕایه‌وه، خۆشه‌ویستی ژیانیان ده‌دۆزییه‌وه، هاتنیش بۆ هه‌مووان بوو، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه نه‌بووه، ژنێك ئاشكرای كردووه، ویستوویه‌تی به‌شداری بكات، به‌ڵام پێیان گوتووه چیرۆكه‌كه‌ی تۆمان به‌دڵ نییه و جوانیش نیت تا بێیته سه‌ر شاشه، ئێمه ته‌نیا جوانه‌كان وه‌رده‌گرین.
_ The Voiceی ئه‌مه‌ریكیش به‌و شێوه‌یه خۆش نه‌بوو كه له تیڤی دیاره، چونكه ئاسووده‌یی له به‌شداربووان تێكداوه، یه‌كێك له به‌شداربووان ده‌ڵێ: پرۆڤه‌م له‌سه‌ر گۆرانییه‌ك كردبوو، به‌ڵام له كاتی به‌شداریكردن گوتیان حه‌زمان له‌و گۆرانییه نییه و دانه‌یه‌كی تریان پێ گوتم بیڵێم، منیش بۆم نه‌گوترا و ده‌رنه‌چووم.
_ Keeping Up With the Kardashians ئه‌مه ئه‌و به‌رنامه‌یه بوو كه كیم كارداشیان و خوشكه‌كانی به دنیا ناساند و ئاوا ده‌وڵه‌مه‌ندی كردن، تێیدا باسیان له ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆیان ده‌كرد، له كاتێكدا هه‌موو شته‌كانیان دوور بوو له ڕاستییه‌وه، ئه‌مه‌ش زۆر به ئاشكرا له گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانیان دیار بوو، هه‌روه‌ها جارێكیش له‌دایكبوونیان بۆ یه‌كێكیان كرد، له كاتێكدا هه‌موو ده‌یانزانی له‌دایكبوونه‌كه‌ی چه‌ن مانگێك به‌ر له‌و كاته بووه و خۆشیان تێك نه‌دابوو.