د. یه‌حیا عومه‌ر رێشاوى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان پێى وایه، خه‌باتى په‌رله‌مانى له كوردستان كۆتایی نه‌هاتووه و حزبه‌كه‌ى ڕه‌تى ده‌كاته‌وه هیچ خه‌باتێكى تر بكاته جێگره‌وه. وه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات له كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى ناكه‌ن. ئه‌و ده‌ڵێت، كه‌مكردنى ده‌نگى یه‌كگرتوو پێوه‌ندى به سه‌ركردایه‌تیى یه‌كگرتووه‌وه هه‌یه.
له‌سه‌ر كه‌مكردنى ده‌نگه‌كانى یه‌كگرتوو ده‌ست پێ ده‌كه‌م، چى به هۆكار ده‌زانن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانتان؟
پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له ماوه‌ى ڕابروودا هه‌ڵبژاردنێكی ئاسایی نه‌بوو، له میكانیزمه‌كه‌یه‌وه تا شێوازى به‌ڕێوه‌چوونه‌كه‌ى به‌شێكى زۆر ساخته‌كارى تێدابوو، وه‌ك ئه‌وه‌ى له سكاڵاكانى لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه و ساخته‌كارییه‌كانیش پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى له كوردستان عه‌یبدار كرد، له كاتێكدا ئێمه به ئومێدى ئه‌وه چووینه ناو هه‌ڵبژاردن كه پاك بێ و دیموكراسیى و مه‌ده‌نییانه بڕواته پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى قه‌باره‌ى حزبه‌كان بزانرێت، ئێمه نه‌مانشاردووه‌ته‌وه كه ده‌نگه‌كانمان كه‌مى كردووه، بۆیه یه‌كگرتوو پێویستى به پێداچوونه‌وه هه‌یه و له‌گه‌ڵ ڕێكخستنه‌كانیش قسه‌مان كردووه.
بۆ ئه‌و پێداچوونه‌وه‌یه له كوێوه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن؟
حزبى سیاسیی به وێستگه‌ى جۆراوجۆر تێپه‌ڕ ده‌بێت و ڕه‌نگه ده‌نگه‌كان بۆ حزبى سیاسیی له هه‌ڵبژاردن بۆ یه‌كێكى تر جیاواز بێ و ئه‌وه له هه‌موو وڵاتان به‌مشێوه‌یه‌یه، بۆیه یه‌كگرتوو ڕه‌نگه میكانیزمى كاره‌كانى بگۆڕێت و پێداچوونه‌وه‌یش به هه‌ڵوێسته‌كانى بكات كه له ماوه‌ى ڕابردوو هه‌یبووه.
گۆڕانیش وه‌ك ئێوه ده‌نگه‌كانى كه‌مى كرد و ئێسته ڕه‌خنه له ڕێكخه‌رى گشتیی ده‌گرن، به ڕوونى كه‌مكردنى ده‌نگى ئێوه ئۆباڵه‌كه‌ى له ئه‌ستۆى كێ بوو؟
ئه‌وه‌ى گۆڕان كه گوایه زۆر ڕه‌خنه له ڕێكخه‌ر ده‌گرن، پێم وایه ڕاى به‌رانبه‌ریش هه‌یه كه ڕێكخه‌ر به هۆكار نازانێت. له‌ناو یه‌كگرتووى ئیسلامیش بۆچوونى له‌و جۆره هه‌یه كه به‌شێكیان پێیان وایه كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان پێوه‌ندى به ژینگه‌ى سیاسییه‌وه هه‌یه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى یه‌كگرتوو نه‌یتوانى به‌هۆى ته‌نگژه‌ى دارایى رێكلام بكات و به‌ڵێنى دامه‌زراندن و ده‌مچه‌وركردن بدات وه‌ك هه‌ندێك لایه‌نى سیاسی تر، به دڵنیایییه‌وه كه‌مكردنى ده‌نگى یه‌كگرتوو پێوه‌ندى به سه‌ركردایه‌تیى یه‌كگرتووه‌وه هه‌یه و پێویسته به‌رپرسیاریه‌تى دۆخه‌كه له ئه‌ستۆ بگرن، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردن بێ ئومێد بووه، ئه‌وه‌یش به‌هۆى ئه‌وه‌ى دامه‌زراوه له كوردستاندا نییه.
پێكنه‌هێنانى به‌ره‌ى ئیسلامى زیانى به ئێوه گه‌یاند، ئێوه ئێسته‌یش پێویستیى به‌ره‌یه‌كى ئیسلامى ده‌بینن؟
له‌ناو كارى سیاسیی تێڕوانینى زۆر هه‌یه و دروستكردنى به‌ره‌یه‌كى ئیسلامى بۆ تێڕوانینى هاوبه‌شى حزبه ئیسلامییه‌كان بوو له كوردستان، نموونه‌ى زۆرى كارى پێكه‌وه‌یى هه‌یه و پێشتر هه‌وڵى زۆرمان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ دا بۆ پێكهێنانى به‌ره‌یه‌كى ئیسلامى، ئه‌وان پێیان باش نه‌بوو، ڕێزمان لێ گرتن و هیچ دژایه‌تییه‌كمان له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كه‌یان نییه، به‌ڵام ئێسته‌یش پێمان باشه حزبه ئیسلامییه‌كان پێكه‌وه بن.
به‌پێى ئه‌و ده‌نگانه‌ى هێناوتانه، هه‌ڵسه‌نگاندنتان بۆ دۆخى كوردستان چییه؟
به‌پێى ئه‌نجامى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى ڕابردوو، بۆمان ده‌ركه‌وت ساڵ به ساڵ رێژه‌ى به‌شدارى له ده‌نگدان كه‌م ده‌بێته‌وه و ده‌نگى هه‌موو حزبه سیاسییه‌كانیش كه‌مى كردووه، ئه‌وه‌یش مه‌ترسییه و یه‌كلاكردنه‌وه‌ى سیسته‌مى سیاسییه له كوردستان كه ئایا سیسته‌مى دیكتاتۆریمان ده‌وێ یان سیسته‌مى دیموكراسى كه ئه‌وه له‌ئه‌نجامدا ئاراسته‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كلاى ده‌كاته‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه ئێسته‌یش حزبى سیاسیی هه‌یه ده‌ڵێ یه‌ك كورسیشمان هه‌بێ به‌شدارى له حوكمڕانى كوردستان ده‌كه‌ین؟
حزبى جۆراوجۆرمان هه‌یه و حزب هه‌یه پێى وایه پێویسته تاهه‌تایه له ده‌سه‌ڵاتدا بێت، بۆیه هه‌ر حزبێكى سیاسیی پێى وابێ مانه‌وه‌ى له ده‌سه‌ڵات پێوه‌ندى به هێزه‌وه هه‌یه، ئه‌وه له دیموكراسیی تێنه‌گه‌یشتووه و ئه‌وه عه‌یبداركردنى پرۆسه‌ى سیاسییه له كوردستاندا.
نه‌وه‌ى نوێ سه‌ردانى ئێوه‌ى كرد و داوایان كرد به‌ره‌یه‌كى تر دژى ده‌سه‌ڵات دروست بكه‌ن، ڕاتان چی بوو له‌وباره‌یه‌وه؟
بابه‌ته‌كه بابه‌تى دژایه‌تى ده‌سه‌ڵات نییه به قه‌د ئه‌وه‌ى بۆچوونى هاوبه‌شمان هه‌بوو كه ساخته‌كاریمان به‌رانبه‌ر ئه‌نجام دراوه له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنى ڕابردوودا، بۆیه قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه له داهاتوو كارى پێكه‌وه‌یى هه‌بێت و نیازمان ئه‌وه‌یه كاره‌كه سوود به خه‌ڵكى كوردستان بگه‌یه‌نێت، بۆیه دروستكردنى به‌ره‌كى هاوبه‌ش له نێوان حزبه ناڕازییه‌كان تا ئێسته ته‌نیا بۆچوونه، به‌ڵام به ناڕاسته‌وخۆ ئێسته له كوردستان دوو به‌ره هه‌یه، یه‌كگرتوو هه‌ركاتێك بزانێ به‌رژه‌وه‌ندى كوردستان له كوێوه‌یه، له‌وێ بڕیار ده‌دات.
هه‌ندێك له‌و حزبانه‌ى ده‌نگیان كه‌مى كردووه ده‌ڵێن، خه‌باتى په‌رله‌مانى كۆتایی هاتووه، ئێوه چى ده‌ڵێن؟
ئێسته كار له‌سه‌ر خه‌باتى په‌رله‌مانى ده‌كه‌ین له كوردستان و جێگره‌وه‌كه‌یشى خه‌باتى چه‌كدارییه، یه‌كگرتوو جگه له خه‌باتى په‌رله‌مانى په‌نا بۆ هیچ كارێكى تر نابات، وا ده‌كه‌ین خه‌ڵك ئومێدى بۆ هه‌ڵبژاردن بگه‌ڕێته‌وه كه ئه‌وه له ڕێى كاركردنى په‌رله‌مانه‌وه ده‌بێ.
ئه‌زموونتان له‌ناو حكوومه‌تى هه‌رێم هه‌یه و تا دواساتى ئه‌و كابینه‌یه‌ش وه‌زاره‌تتان هه‌بوو، ئه‌مجاره به‌شدار ده‌بن؟
وه‌زاره‌تى بێ ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بوو، به‌شدارى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ناكه‌ین، ئێسته راپرسى كراوه له نێوان كادرانى یه‌كگرتوو بۆ ئه‌و كاره، له ڕابروودا چونكه حكوومه‌تى بنكه‌فره‌وان ئه‌زموونێكى باش نه‌بوو، پاڵپشت نه‌بووه بۆ گۆڕانكارى و به‌شداریكردن له حكوومه‌تى داهاتوو خۆكوژى نییه، به‌ڵام پێمان باشه ئۆپۆزسیۆن بین و خه‌ڵكى تر بچنه حكوومه‌ته‌وه باشتره.
كه‌مكردنى ده‌نگى یه‌كگرتوو پێوه‌ندى به سه‌ركردایه‌تیى یه‌كگرتووه‌وه هه‌یه و پێویسته به‌رپرسیاریه‌تى دۆخه‌كه له ئه‌ستۆ بگرن
دروستكردنى به‌ره‌كى هاوبه‌ش له نێوان حزبه ناڕازییه‌كان تا ئێسته ته‌نیا بۆچوونه