سه‌عید هه‌ركى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت كه بڕوایان به لیستى ئیسلامى نه‌بووه و نییه، چونكه كێشه‌كان له كوردستان پێوه‌ندى به كێشه‌ى نێوان ئیسلامى و عه‌لمانییه‌وه نییه.
هه‌ركی له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا له‌باره‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر ساخته‌كارى نه‌كردایه، یه‌كێتى ڕه‌نگه 12 كورسیی بهێنایه و هه‌رگیز 21 كورسیی نه‌ده‌هێنا. دووپاتیشی ده‌كاته‌وه "له‌گه‌ڵ گۆڕان نزیكترین نه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووى ئیسلامى، ئه‌وه‌ش پێوه‌ندى به‌و هه‌ڵوێسته هاوبه‌شانه‌وه هه‌بووه له ڕابردوو هه‌مانبووه"
ئێوه له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ى كورسییه‌كانتان زیادى كرد، ئه‌مه پێوه‌ندى به گوتارى ئێوه هه‌بوو له ڕابردوو یان هۆى تر چییه؟
كۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌پێى ئه‌و لێكدانه‌وانه‌ى كردبووى، چاوه‌ڕوانى كورسیی زیاترى له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كرد، به‌ڵام به‌هۆى ساخته‌كردن و بێ ئومێدكردنى خه‌ڵك له هاتنیان بۆ ده‌نگدان، واى كرد كورسیى زیاتر نه‌هێنین، به‌شێكى زۆر له حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش زیانمه‌ند بوون له‌وه‌ى خه‌ڵك نه‌چوون بۆ هه‌ڵبژاردن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش پێمان وایه كه به‌هۆى هه‌ڵوێستى سیاسیی كۆمه‌ڵ له ڕابردوو، ئه‌و كورسییانه به ده‌ست هاتوون و مه‌رج نییه ئه‌وانه‌ى ئیسلامیش بن ده‌نگیان به كۆمه‌ڵ دابێت و له‌ناو ده‌نگده‌راندا خه‌ڵكى حزبه‌كانى تریشى تێدایه، ئێسته بیرمان له‌وه كردووه‌ته‌وه كارێك بكه‌ین جه‌ماوه‌رى حزبه‌كانى تر ده‌نگ به ئێمه بده‌ن و ده‌نگى كۆمه‌ڵ له شوێنێكدا نه‌مێنێته‌وه.
به‌شداری نه‌كردنتان له پێكهێنانى لیستى ئیسلامى، كاریگه‌رى هه‌بوو له‌سه‌ر زیادكردنى ڕێژه‌ى كورسییه‌كانتان؟
بڕوامان به لیستى ئیسلامى نه‌بووه و نییه، چونكه كێشه‌كان له كوردستان پێوه‌ندى به كێشه‌ى نێوان ئیسلامى و عه‌لمانییه‌وه نییه و كێشه‌كان كۆمه‌ڵێك نادادگه‌ری و نه‌هامه‌تییه كه ڕووى له ناوچه‌كه‌دا كردووه و هه‌مووان باجى ته‌نگژه‌كانمان داوه، بۆیه پێویست بوو ده‌رچه‌یه‌ك بدۆزینه‌وه تا خه‌ڵك له‌و دۆخه ڕزگارى بێت و له‌و قۆناغه‌دا لیستى ئیسلامى و به‌ره‌ى ئیسلامى سه‌ركه‌وتوو نابێت، ده‌بێ حزبه ئیسلامییه‌كان واز له‌و بیركردنه‌وه‌یه بێنن كه گوتاره‌كانیان ته‌نیا بۆ خه‌ڵكى ئیسلامى بێت، مانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵى ئیسلامى به ته‌نیایش بۆ ئه‌وه‌بوو گوتاره‌كه‌ى بكات به گشتى و له چوارچێوه‌ى ئیسلامیى نه‌مێنێته‌وه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵ له‌ناو ته‌نگژه‌یه‌كى داراییدا بوو له‌كاتى هه‌ڵبژاردن و هه‌ر كاندیدێك 750 هه‌زار دینارى بۆ بانگه‌شه پێ دراوه كه ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر پێكه‌وه بووینایه قورسایییه‌كه جۆرێكى تر بووایه.
ئێوه یه‌كێك بوون له‌و حزبانه‌ى له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن ناڕازى بوون، پێتان وایه حزبه‌كان ده‌نگى خۆیان نییه كه هێناویانه؟
پێمان وایه به‌شێك له حزبه‌كان ده‌نگى ڕاسته‌قینه‌ى خۆیان نییه، پارتى و یه‌كێتى كۆمه‌ڵێك كورسیى زیاتریان هێناوه له به‌شى خۆیان، چونكه ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه نه‌بووایه، كۆمه‌ڵ نزیكه‌ى 12 تا 13 كورسیی ده‌هێنا و به بڕواى ئێمه یه‌كێتى ئه‌گه‌ر ساخته‌كاریى نه‌كردایه، ڕه‌نگه 12 كورسیی بهێنایه و هه‌رگیز 21 كورسیی نه‌ده‌هێنا.
پێش هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو و گۆڕان و چه‌ند لایه‌نێكى تر له هاوپه‌یمانى بوون، به‌ڵام دواى هه‌ڵبژاردن ته‌نیا له‌گه‌ڵ گۆڕان كۆبوونه‌وه، بۆچی؟
هاوپه‌یمانى ستراتیجیمان له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكدا نه‌بووه و ئه‌وه‌ى هه‌بووه ته‌نیا هه‌ڵوێست و هاوئاهه‌نگى بووه له نێوان كۆمه‌ڵ و لایه‌نه‌كانى تردا، دواى هه‌ڵبژاردنیش ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى سه‌ردانى یه‌كگرتوو و گۆڕ‌انى كردووه، تا ئێسته‌یش به‌رنامه‌مان نییه له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك ڕێككه‌وتنى ستراتیجى بكه‌ین، ته‌نیا له‌گه‌ڵ گۆڕان هه‌ندێك به‌رنامه‌ى هاوبه‌شمان هه‌یه.
بۆچى ده‌تانه‌وێ له‌گه‌ڵ گۆڕان نزیكتر بن نه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووى ئیسلامى؟
له ڕابردوو و ئێسته‌یش له‌گه‌ڵ گۆڕان نزیكترین نه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووى ئیسلامى، ئه‌وه پێوه‌ندى به‌و هه‌ڵوێسته هاوبه‌شانه‌وه هه‌بووه له ڕابردوو هه‌مانبووه و زیاتر كارمان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كردووه، ئێسته كۆمه‌ڵى ئیسلامى یه‌كه‌م حزبى ئیسلامى كوردستانه و گه‌وره‌ترین حزبى ئیسلامییه.
هه‌ندێك زانیارى هه‌ن كار له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى بۆ ناو كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن، چى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه؟
كۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌رگه‌ى واڵایه بۆ هه‌ر حزبێك كه بیه‌وێ بێته‌وه ناو كۆمه‌ڵ، به‌ڵام له‌و قۆناغه‌دا ڕه‌نگه ئه‌وه قورس بێ بزووتنه‌وه بێته‌وه ناو كۆمه‌ڵ.
ئاراسته‌یه‌كى ڕوون هه‌یه كه ده‌تانه‌وێ به‌شدارى له حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان بكه‌ن؟
تا ئێسته هیچ شتێك له‌باره‌ى به‌شدارى له حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان له‌ناو كۆمه‌ڵ باس نه‌كراوه، كۆمه‌ڵ چاوه‌ڕوانى كۆبوونه‌وه‌كانى داهاتوو ده‌كات و به‌شدارى كۆمه‌ڵى ئیسلامى پێوه‌ندى به به‌رنامه‌ى داهاتووى حكوومه‌ت هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به‌شدارى كۆمه‌ڵ وه‌ك پێشتر نابێت و به‌رنامه‌ى خۆمان ده‌بێ بۆ خزمه‌تكردنى خه‌ڵك، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى نوێى كوردستان وه‌ك ئێسته بێ، به‌شدارى كۆمه‌ڵ زیاده و پێویست ناكات حزبه‌كانى تریش به‌شدار بن.
له‌ناو خۆتانه‌وه هه‌ندێ زانیارى هه‌ن كه ده‌تانه‌وێ پێوه‌ندییه‌كانتان له‌گه‌ڵ پارتى ببنه قۆناغێكى تر؟
ئێمه ده‌مانه‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌موو حزبه‌كان پێوه‌ندى تۆكمه‌مان هه‌بێ، له‌گه‌ڵ پارتیش به‌هه‌مانشێوه، ئێسته له‌گه‌ڵ پارتى پێوه‌ندیمان باشه و به‌ره‌و باشترى ده‌به‌ین و هیوا ده‌خوازین باشترین پێوه‌ندى له نێوانمان هه‌بێ.
ڕاتان له‌سه‌ر حكوومه‌تى زۆرینه له كوردستان چییه؟
ئه‌گه‌ر حكوومه‌تێك بێت و بۆ خزمه‌تى خه‌ڵك بێ، زۆرمان پێ باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ په‌رته‌وازه‌كردنى هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیی بێت، عه‌یبدارییه و ناشیرنكردنى پرۆسه‌ى حوكمڕانییه له كوردستان.
كۆمه‌ڵى ئیسلامى ئه‌زموونى حزبى له زۆربه‌ى شاره‌كانى كوردستان هه‌یه، له سلێمانى ڕووبه‌ڕووى كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگ كراونه‌ته‌وه و دۆخى حزبایه‌تى ڕه‌نگه كه‌متر له‌بار بووبێ، سه‌رنجتان له‌سه‌ر ئه‌وه چییه؟
ئه‌وه‌ى له سلێمانى ڕوو ده‌دات، پێوه‌ندى به نێوان گۆڕان و یه‌كێتى هه‌یه، یه‌كێتى به پاڵه‌په‌ستۆ و هێز ده‌یه‌وێ خۆى بكاته‌وه حاكمى سلێمانى، بۆیه دۆخى هه‌ولێر و سلێمانى بۆ حزبایه‌تى جیاوازه و ئه‌گه‌ر یه‌كێتى ڕێگرى له گۆڕان نه‌كات، ئه‌وه سلێمانیش كه‌شێكى ئارامى ده‌بێ.
ده‌بێ حزبه ئیسلامییه‌كان واز له‌و بیركردنه‌وه‌یه بێنن كه گوتاره‌كانیان ته‌نیا بۆ خه‌ڵكى ئیسلامى بێت
له‌گه‌ڵ پارتى پێوه‌ندییمان باشه و به‌ره‌و باشترى ده‌به‌ین