بەڤیدیۆ.. كچێكی فارس سەما دەكات و بە كوردی گۆرانی دەڵێت


مارال كچە فارسی دانیشتووی شاری هەولێر كار بۆ گۆرانییەك دەكات بەزمانی كوردی و بەشێوەیەكی رۆمانسی تێكەڵ بەسەما، كاری كلیپی بۆ دەكات و بڵاوی دەكاتەوە. 

ئەمڕۆ دوای بڵاوكردنەوەی كلیپە نوێیەكەی، كچەكە گوتی "هەناسە" ناوی تازەترین گۆرانی منە و دوای تەواوبوونی سەرجەم كارەكانی بڵاومان كردووەتەوە. بەرهەمەكە بە زمانی كوردی تۆمار كراوە و بەشێوەیەكی جوان كاری كلیپی بۆ كراوە.


ئاوازی بەرهەمەكە هی هونەرمەند جێگر سەباحە و لە ستار ستۆدیۆ كاری بۆ كراوە، تێكستەكەشی هی شاعیر دەرباز شێرزادە. كلیپەكەی لەلایەن دەرهێنەری كورد یوسف لەشكری كاری بۆ كراوە.


ئەو كچە لە كوردستان دەژێت. كچەكە خۆی یەكێكە لە ئەكتەرە بەشدارانی ئەو كلیپە و وەك ئەكتەر رۆڵی تێدا دەبینێت. شانبەشانی چەند كچە ئەكتەرێكی تر سەما دەكەن، تێیدا ئاشقی كوڕێك دەبێت.


وشە/ شاخەوان شێخانی



وشە - سلێمان تاشان


AM:09:47:03/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 8628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌