دوای نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م پێنجی تشرینی دووه‌م / نۆڤێمبه‌ر، كچێكی ئاواره له ناو كه‌مپی مام ره‌شانی سه‌ر به شارۆكه‌ی شێخان كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا و تا ئێسته‌یش هۆكاری خۆكوشتنی ئه‌و كچه نه‌زانراوه.
شایه‌ت حاڵێكى ڕووداوه‌كه به "وشه"ی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌م پێنجی تشرینی دووه‌م / نۆڤێمبه‌ر، به هۆكارێكی نادیار كچێكی ئاواره له‌ناو كه‌مپی مام ره‌شانی سه‌ر به شارۆكه‌ی شێخان كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
زیاتر گوتی، كچه‌كه ناوی "هه‌یام ئه‌لیاس خه‌یری" یه و ته‌مه‌نی 17 ساڵه و خه‌ڵكی شاره‌دیێ گرعوزێری سه‌ر به شارۆكه‌ی شنگاڵه و وه‌كو ئاواره له‌ناو كه‌مپی مام ره‌شان ماوه‌ی چوار ساڵه ده‌ژیت.
رووداوه‌كانی خۆكوشتن و كوشتن له‌ناو كه‌مپه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك به‌ره‌و هه‌ڵكشانه‌وه ده‌چێت و به‌شی هه‌ره زۆری رووداوه‌كان هۆكاره‌كانیان نادیارن.
شێخان/ نه‌وزاد هلۆری