مایكڵ كیرك دۆگلاس ئه‌ستێره و به‌رهه‌مهێنه‌ری به‌ناوبانگی هۆڵیوود ئه‌مرۆ چوار شه‌م حه‌وتی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، توانی ببێته خاوه‌نی ئه‌ستێره‌ی هۆڵیوود له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی هۆڵیوود بۆ ئه‌ستێره به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
celebrity" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له ئهستێریهكی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌ستێره‌ی ناوداری ئه‌مه‌ریكی مایكڵ دۆگلاس بۆ ته‌مه‌نی 50 ساڵی توانی ببێته خاوه‌نی ئه‌ستێری هۆڵیوود له ڕێگای "Hollywood Walk of Fame" له ئه‌مه‌ریكا له ته‌نیشت ئه‌ستێره‌ی هۆڵیوودی باوكی كریك دۆگلاس كه ئێسته ته‌مه‌نی 101 ساڵ.
مایكڵ كیرك دۆگلاس له دایكبووی 25ی ئه‌یلوولی 1944 ئه‌كته‌رێكی و به‌رھه‌مھێنه‌ری ئه‌مه‌ریكیه. فیلمه‌كانی مایكڵ چه‌ندان داھاتی باشیان ھه‌بووه له بۆكس ئۆفیسدا، داوی ئه‌وه‌ی له زانكۆی كالیفۆڕنیا له به‌شی شانۆ ده‌رده‌چێت مایكڵ ھه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و كاری سه‌ر "TV" و به‌شدار ده‌بێ له زنجیره‌ی "The Streets of San Francisco"دا.
مایكڵ له ساڵی 1975 مایكڵ وه‌ك به‌رھه‌مھێنه‌ری فیلمی "One Flew Over The Cuckoo's Nest" كاری كرد كه دواتر بووه ھۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسكاری وه‌ك به‌رھه‌مھێنه‌ر پێ بدرێ كه بووه یه‌كه‌مین خه‌ڵاتی ئۆسكاری مایكڵ وه‌ك بهرھهھێنهر. مایكڵ له‌ساڵی 1987 بۆ فیلمی "Wall Street" دووه‌مین خه‌ڵاتی ئۆسكاری پێدرا، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان وه‌ك ئه‌كته‌ر.