به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كرد، هاووڵاتییه‌ك به‌هۆی ته‌زووی كاره‌باوه له قه‌ره‌ته‌په گیانی له‌ده‌ستدا.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌شتى تشرینى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕاى گه‌یاند، له گوندی نیزامی سه‌ر به شاره‌دێى قه‌ره‌ته‌په هاووڵاتییه‌ك به ناوی "موهه‌نه‌د ئه‌حمه‌د یاسین" به‌هۆى ته‌زووى كاره‌باوه گیانى له‌ده‌ست داوه.
وه‌ك پۆلیس ئاماژه‌ى بۆ كردووه، هاووڵاتییه‌كه له دایكبووی ساڵى 1982ه و ره‌وانه‌ى به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار كراوه.
پۆلیس له‌زارى كه‌سوكارى ئه‌و هاووڵاتییه‌وه گواستویه‌تیه‌وه كه ئه‌و هاووڵاتییه له‌ناو دووكانه‌كه‌ی ده‌ستكاری كاره‌بای كردووه و كاره‌با گرتویه‌تی و به‌وهۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.