به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینى نۆى تشرینى دووه‌م، ئاسمانی شارەكانی هەرێمی كوردستان له نێوان هه‌ور و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت و له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی ئه‌گه‌ری نمه‌بارانی كه‌م له ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌یه، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 23 پله و نزمترین پله‌ش نۆ پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
پله‌كانی گه‌رمایش به‌م شێوه‌یه‌یه، له هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی 23 پله و نزمترینی 13 پله ده‌بێت، هه‌روه‌ها له شاری سلێمانی به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی 19 پله و نزمترینی 11 پله ده‌بێت، له شاری دهۆكیش پله‌كانی گه‌رمی له نێوان 21 و نۆ پله و له كه‌ركووكیش له نێوانی 23 و 14 دا ده‌بن.