به‌هۆى پێگه‌شتنى به‌رهه‌مى كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كان، نرخى مریشك له بازاڕه‌كان دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه بینیووه و به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێرى بازرگانى سلێمانى ده‌ڵێت، به‌هۆی پێگه‌شتنی مریشك له كێڵگه‌كان ئێسته نرخه‌كه‌ی به‌ره‌و دابه‌زین ده‌چێت و زیاتریش داده‌به‌زێت.
سۆران غه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێرى بازرگانى سلێمانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى نۆیى تشرینى دووه‌م، به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، هه‌موو ساڵێك له مانگى ئهیلوول و تشرینى یه‌كه‌م نرخى مریشك به‌رزبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى كێڵگه‌كان جوجك داغڵ ده‌كه‌ن و به‌رهه‌م كه‌م ده‌بێته‌وه و وا ده‌كات نه‌خی زیاد بێت.
ئه‌وه‌یشى گوت، دواى ئه‌وه‌ى كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كان جوجكیان داغڵ كرد و پێگه‌شت، به‌رهه‌مێكى زۆر ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه و به‌هۆیه‌وه نرخى مریشك دابه‌زین تۆمار ده‌كات و هه‌ندێك جاریش بۆ 1500 دینار بۆ یه‌ك كیلۆ داده‌به‌زێت و هه‌نارده‌ی شاره‌كانی تری عێراقیش ده‌كرێت.
گوتیشى، ئێستا نرخى مریشك به‌هۆى به‌رهه‌مى كێڵگه پهلهوهریهكانهوه بۆ یه‌ك كیلۆ 2500 دیناره و پێشتر بۆ یه‌ك كیلۆ 3500 دینار بوو، به‌وه‌یش نرخی مریشك دابه‌زیووه و بۆ ماوه‌یه‌ك له‌و نرخه و جێگیر ده‌بێت و هه‌ندێك جار كه‌م داده‌به‌زێت هه‌ركات ته‌واوی كێڵگه‌كان به‌رهه‌میان خسته بازاڕه‌وه زیاتر داده‌به‌زێت.
له سلێمانى زیاتر له 600 كێڵگه‌ى په‌له‌وه‌رى هه‌یه و به‌رهه‌میان ده‌گاته زیاتر له 1500 ته‌ن و به‌شى شاره‌كانى خوار و ناوه‌ڕاستى عێراقیش هاورده ده‌كرێت.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى