به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڕی بارانبارینی له 24 سه‌عاتی ڕابردووی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا كرد.
له 24 سه‌عاتی رابردوو زۆرترین باران له چه‌مچه‌ماڵ /باكوری سلێمانی/ باریوه كه بڕه‌كه‌ی 12.5 ملم بووه و كۆی بارانی ئه‌مساڵ له‌م شارۆكه‌یه‌ی گه‌یانده 69.7 ملم. به‌ڵام به گشتی له‌مساڵدا زۆرترین باران له هیران /رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر/ باریوه و بڕه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 192 ملم.
له هه‌ولێر كۆی گشتی بارانی ئه‌مساڵ گه‌یشتووه‌ته 82.5 ملم و له پیرمام 110.9 ملم باریوه، له ئاستی پارێزگای هه‌ولێر زۆرترین باران له هیران باریوه كه بڕه‌كه‌ی بریتی بووه له 2 ملم.
له پارێزگای سلێمانی زۆرترین باران له چه‌مچه‌ماڵ باریوه كه بڕه‌كه‌ی بریتییه له 12.5 ملم و له سلێمانیش 5.5 ملم باران باریوه.
له ئاستی پارێزگای كه‌ركووك و گه‌رمیان ته‌نیا له ناوچه‌ی مه‌یدان /ده‌كه‌وێته نێوان ده‌ربه‌ندیخان و كه‌لار/ باران باریوه كه بڕه‌كه‌ی 5.0 ملم بووه، له شوێنه‌كانی تر هیچ باران نه‌باریوه.
له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یش زۆرترین باران له ته‌وێڵه /رۆژهه‌ڵاتی هه‌ڵه‌بجه/ باریوه كه بڕه‌كه‌ی بریتی بووه له 3.6 ملم.