حه‌وته‌مین كتێبی ده‌زگای ڕۆژنامه‌وانی "وشه" به ناوی "ململانێی ناوماڵی شیعه له حه‌وزه‌وه تا حه‌شد" چاپ كرا و به‌منزیكانه له سه‌رجه‌م ده‌زگا ڕۆشنبیری و كتێبخانه‌كان به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ خوێنه‌ران.
له درێژه‌ی به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كانیدا، ده‌زگای ڕۆژنامه‌وانی "وشه" حه‌وته‌مین كتێبی بۆ نووری بێخاڵی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس، به ناونیشانی "ململانێی ناوماڵی شیعه له حه‌وزه‌وه تا حه‌شد" چاپ كرد و به‌مزووانه له كۆشكه‌كانی كتێبفرۆشی و كتێبخانه‌كان بڵاوی ده‌كاته‌وه.
"ململانێی ناوماڵی شیعه له حه‌وزه‌وه تا حه‌شد" كتێبێكی فیكریی، سیاسیی و مێژووییه، باس ناوه‌ڕۆكی دروستبوونی شیعه و قۆناغه ئاینی و سیاسییه‌كانی و داهاتی حه‌وزه، تا ململانێكانی ناوماڵی شیعه ده‌كات. هاوكات تیشك ده‌خاته سه‌ر ململانێ و ناكۆكییه‌كانی نێوان شیعه‌ی ئێرانی و عێراقی. له ناویشیاندا سروشتی ناكۆكیی نێوان حه‌وزه‌ی قوم و نه‌جه‌ف و مه‌رجه‌عی هه‌ردوو وڵات، ته‌نانه‌ت ململانێی ناو حه‌وزه‌یه‌ك و مه‌رجه‌عه‌كان خۆشیان.
له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا "نووری بێخاڵی" ئاشكرای كردووه كه پێشتر و له شوێن و كاتی جیاوازدا، چ وه‌ك وتاری ڕۆژنامه‌نووسی یان به‌دواداچوون، كه‌م و زۆر لێره و له‌وێ قسه‌م له‌سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی شیعه و شیعه‌گه‌ری كردووه، به‌تایبه‌ت پێوه‌ست به ڕۆڵی پاوانخواز و ده‌سه‌ڵاتگه‌رایان له ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام له‌م نووسینه‌مدا قووڵتر له‌و بابه‌ته دوواوم.
ئه‌م كتێبه له نزیكترین كاتدا ده‌گاته كۆشكه‌كانی كتێب، رۆژنامه‌فرۆشی، كتێبخانه و ناوه‌نده ڕۆشنبیرییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر ده‌ستی بخات، بۆیه له رۆژانی داهاتوو "وشه" ناوی ئه‌و شوێنانه بڵاو ده‌كاته‌وه كه كتێبه‌كه‌ی لێ ده‌ست ده‌كه‌وێ.