له هه‌رێمی كوردستان له‌م كاته‌ی سه‌ره‌تای زستاندا كه به وه‌رزی ڕنینه‌وه‌ی به‌رهه‌مه سرووشتییه‌كان ناسراوه، هاووڵاتییانی لادێكان ده‌ست به ڕنینه‌وه‌ی زه‌یتوون ده‌كه‌ن.
هاووڵاتییانی گوندی گومانای سه‌ر به شاره‌دێی دینارته، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕه‌زه‌كانی خۆیان خزمه‌ت ده‌كه‌ن و زه‌یتوونه‌كانیان ده‌ڕننه‌وه، سه‌رپه‌رشتی ڕه‌زێكی بێخاوه‌نیش ده‌كه‌ن.
ڕه‌زه بێخاوه‌نه‌كه 500 دارزه‌یتوونی تێدایه، تا ئێسته كه‌س نازانێت كێ خاوه‌نیه‌تی، به‌ڵام هاووڵاتییان به هه‌ماهه‌نگی زه‌یتوونه‌كانی ده‌ڕننه‌وه و خزمه‌تێكی باشی ده‌كه‌ن، هه‌مووشیان خۆیان به خاوه‌نی ده‌زانن.
دارزه‌یتوونه‌كان هێنده گه‌وره بوون، هه‌موو كه‌س ناتوانێت كاره‌كه ئه‌نجام بدات، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت بڕۆنه سه‌ر داره‌كان و هه‌ندێكیشیان له خواره‌وه زه‌یتوونه‌كه كۆبكه‌نه‌وه.
عه‌كان عه‌بدولسه‌لام هاووڵاتییه‌كى ئه‌و گونده‌یه به"وشه"ى، راگه‌یاند: به‌شێك له هاووڵاتییان ئه‌و زه‌یتوونانه ده‌كه‌نه زه‌یت و به‌شێكى تر ده‌یفرۆشن و بازرگانیی پێوه ده‌كه‌ن.
گوندى گومان نزیكه‌ی 30 خێزانی تێدا نیشته‌جێیه و ده‌كه‌وێته رۆژئاواى شاره‌دیێ دینارته، یه‌كێكه له‌و گوندانه‌ى كوردستان كه به كشتوكاڵ و به‌خێوكردنى مه‌ڕ و ماڵات ده‌ناسرێت.
دینارته/ نه‌وزاد هلۆرى