ژنێكى كریستیان كه خه‌ڵكى گوندى (توشهمبیك)ى سه‌ربه شاره‌دێى كانى ماسییه، ماوه‌ى 40 ساڵه به‌رده‌وام كارى ده‌ستی به شێوازى خۆبه‌خش فێری ژنان ده‌كات، به‌ڵام ئێسته داوا له‌لایه‌نى پێوه‌ندار ده‌كات ناوه‌ندێكی بۆ بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ زۆرتر سوود به خه‌ڵك بگه‌یه‌نێ.
ڤیان خوشابا به"وشه"ى گوت، ماوه‌ى زیاتر له 40 ساڵه ئه‌و كارى ده‌ستی به خۆبه‌خش بۆ منداڵ و كچانى سنوورى شاره‌دێى كانى ماسى و ناوچه‌كانى تر‌ى كوردستان ده‌كات.
ئه‌وه‌یشی خسته روو كه له ساڵى 1970 له دایكیه‌وه فێرى كارى ده‌ستی بووه، له‌و رۆژه‌وه تا ئێسته به‌رده‌وامه له‌سه‌ر دروستكردنی كه‌ره‌سته و پێداویستی بۆ ژیانی خۆی و خه‌ڵك. به‌گوته‌ی خۆی "ئێسته كارى ده‌ستی بووه به یه‌كێك له پیشه سه‌ره‌كییه‌كانى ژیانم، به‌ڵام تا ئێسته یه‌ك دیناریشم وه‌رنه‌گرتووه له كه‌س و هه‌موو به‌رهه‌مى كاره دهستییهكانم به دیارى ده‌ده‌م به منداڵ و كچ و پێشانگه و ئه‌و لایه‌نانه‌ى داوام لێ ده‌كه‌ن".
"فێركردنى كچ و ژنان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به هه‌وڵ و ماندووبوونى خۆیان شتێك وه‌ك داهات ده‌ست بخه‌ن، گه‌لێك گرنگه به لامه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له مه‌ینه‌تییه‌كانى كومهڵگه ده‌ربچن و خۆیان كاره‌كانیان به‌ڕێوه‌به‌رن، بۆیه ئێسته گرنگه كچ و ژنى كوردیش كار له‌سه‌ر پێگه‌یاندنى هزر و بیر و جه‌سته و عه‌قڵى خۆیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى تووشى هیچ گرفتێك نه‌بن به‌تایبه‌تى گرفته كومه‌ڵایه‌تى و داراییه‌كان". ڤیان واى گۆت.
ئه‌و ژنه كریستیانه ده‌ڵێ، له ماوه‌ى رابردوودا زیاتر له 200 جۆرى كارى ده‌ستی دروست كردووه و گوتی، "ئه‌گه‌ر لایه‌نى پێوه‌ندار هاوكاریم بكه‌ن به‌تایبه‌تى له كردنه‌وه‌ى ناوه‌ندێك بۆ فێركردنى كچ و ژن، ئه‌وا من ده‌توانم به‌خۆبه‌خشی ده‌یان كچ و ژن پێ بگه‌یه‌نم، پێشتریش چه‌ند جارێك هه‌وڵم داوه بۆ كردنه‌وه‌ى ناوه‌ندێك،، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێسته هیچ كه‌س و لایه‌نێك هاوكارییان نه‌كردووه".
ڤیان خوباشا له ساڵى 1968 له گوندى توشهمبیك له دایك بووه، هه‌ر له‌و گونده گه‌وره بووه و تا ئێسته‌یش له‌و گونده ده‌ژی، خێزانداره و سێ منداڵى هه‌یه، وه‌ك فه‌رمانبه‌ر له یه‌كێك له فه‌رمانگه حكوومییه‌كانى كانى ماسى ده‌وام ده‌كات، ئه‌و به‌بێ جیاوازى ئاینى و نه‌ته‌وه‌یى كار بۆ كچ و ژنانى ناوچه‌كه ده‌كات.
وشه/ ئامێدى- نه‌وزاد هلۆرى