زیاتر له سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرایان كرد دوو به‌رپرسی باڵای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له سنووری شاخی به‌مۆ له نێوان سنوورى گه‌رمیان و ئێران خه‌ریكى ڕاو كردنن.
چه‌ند شایه‌تحاڵێك له‌ناوچه‌ی به‌مۆوه "وشه"یان، ئاگادار كرده‌وه، هه‌ریه‌ك له سه‌لام كوێخا عه‌زیز، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و حامید حاجی غالی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له زنجیره چیاكانى به‌مۆ به‌رده‌وام خه‌ریكى ڕاوكردنن.
عه‌مید شوان محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی گه‌رمیان هه‌واڵی ڕاوكردنی له‌لایه‌ن ئه‌و به‌رپرسانه‌وه پشت راستكرده‌وه و گوتی، هۆكاری ڕاوی ئه‌و به‌رپرسانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه هه‌ندێك كه‌سى سنووره‌كه مۆڵه‌تى ڕاوكردنیان پێدراوه له‌و سنووره و ڕه‌نگه ئه‌وانیش به‌و بیانووه ڕاو بكه‌ن.
"وشه" به پشت به‌ستن به ئاماری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیان زانیوتی له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان (38)كه‌س مۆڵه‌تی ڕاویان له ناوچه‌كه هه‌یه و هیچ ئاماژه‌یه‌كیش به خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه نه‌كراوه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی