گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری ناسراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "ئەفشین شوکری"، نوێترین به‌رهه‌مى هونه‌رى به شێوه‌ى ده‌نگ له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى له یووتیووب بڵاو كرده‌وه.
ئەفشین شوکری، گۆرانییه نوێیه‌كه‌ى بەناوی "پێم بڵێ" لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردووه‌ته‌وه، ئەم بەرهەمە هۆنراوەکەی لەلایەن هەردی سەلامیەوە نوسراوە.
ئەفشین شوکری لەدایکبووی شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستانە، ماوەیەکی زۆرە کاری هونەری دەکات و خاوەنی چەندین ئەلبووم و بەرهەمی جیایە، بەزمانی کوردی و فارسی و تورکی، ئاوازی بۆ زۆر لە هونەرمەندە دیارەکانی کوردستان داناوە، لەهەمانکاتدا دوێتی لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی دیاردا له باشوورى كوردستان و ڕۆژژههڵات ئه‌نجامداوه ئێسته جار جار خۆیشى گۆرانى ده‌ڵێت و به‌رهه‌مى هونه‌رى تایبه‌ت به‌خۆیى بڵاو ده‌كاته‌وه.