كۆمپانیای ئه‌پڵ ددان به‌وه‌داده‌نێت كه شاشه‌ی مۆبایله گرانبه‌هاكه‌ی دوای ماوه‌یه‌ك له به‌كارهێنان خراپ ده‌بێت و كێشه‌ی كاركردنی تێدا دروست ده‌بێت.
كۆمپانیای ئه‌پڵ بۆ ماڵپه‌ڕی "
dailymail" چه‌ند ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی داوه له‌سه‌ر مۆبایله گرانبه‌هاكه‌ی كه ئه‌ویش ئایفۆن ئێكسه و گوتوویه‌تی " له‌وانه‌یه به‌كارهێنه‌رانی مۆبایلی ئایفۆن ئێكس له دوای ماوه‌یه‌ك هه‌ست به‌وه بكه‌ین كه شاشه‌ی مۆبایله‌كانیان كێشه‌ی تێ ده‌كه‌وێت یان له كارده‌كه‌وێت یان به‌ته‌واوه‌تی ده‌سووتێت" ئه‌م كێشه‌یه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆكارێك كه تا ئێسته كۆمپانیای ئه‌پڵ ئاشكرای نه‌كردووه.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م حاڵه‌تی تێكچوونی شاشه‌یه زیاتر دوای ساڵێك له به‌كارهێنانی ڕوو ده‌دات، به‌ڵام به‌رێوبه‌ری كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌ڵێنی داوه كه له زووترین كاتدا شاشه‌ی ئایفۆن ئێكس چاره‌سه‌ر بكات به به‌لاش و له‌سه‌ر حیسابی كۆمپانیاكه، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كڕیارێك و به‌كارهێنه‌رێك گله‌یی له كۆمپانیاكه نه‌كات.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كومپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.