ژنێكی دانیشتووی شاری هه‌ولێر، ماوه‌ی پێنج ڕۆژه له ماڵ چووه‌ته ده‌ر و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، خێزانه‌كه‌یشی به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن و داوا ده‌كه‌ن هاوكارییان بكرێت.
فاتیمه محه‌مه‌د عه‌لی ژنێكی ته‌مه‌ن 34 ساڵه، دانیشتووی بنه‌سڵاوه‌ی هه‌ولێره، له رۆژی شه‌مووه‌وه له ماڵ چووه‌ته ده‌ره‌وه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
كه‌سوكاره‌كه‌ی ئه‌م ژنه داوا ده‌كه‌ن هه‌ر كه‌سێك زانیاری له‌سه‌ر هه‌یه و بینیویه‌تی، به‌زووترین كات پێوه‌ندی به ژماره ته‌له‌فۆنی 07503118087 بكات، هاوكارییان بكه‌ن فاتیمه بدۆزنه‌وه و بۆ ناو خێزانه‌كه‌ی بگه‌ڕێننه‌وه.
له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، ده‌یان كچ و ژن له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان به ڕووداوی جۆراوجۆر دیار نه‌ماون، هه‌ندێكیان دۆزراونه‌ته‌وه و هه‌ندێكیشیان تا ئێسته بێ سه‌روشوێن ماون.