دامه‌زرێنه‌ری یارییه به‌ناوبانگه‌كه‌ی PUBG بڕیاری دا له داهاتوویه‌كی نزیكدا یارییه‌كه‌ی بۆ سیسته‌می "PS4" به‌رده‌ست بخات و به‌كارهێنه‌رانی PS4 بتوانن به‌شێوازێكی ئاسان یارییه‌كه ئه‌نجام بده‌ن.
ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی "
playstation" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا هاتووه دامه‌زرێنه‌ری PUBG بڕیاری داوه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا یارییه‌كه‌ی به‌رده‌ست بخات بۆ PS4 و ئاماژه‌ی پێ داوه، دامه‌زرێنه‌ری PUBG بڕیاره مانگی داهاتوودا له حه‌وتی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ر، یارییه‌كه‌ی بخاته به‌رده‌ست بۆ سیسته‌می ps4 ئه‌مه‌یش وای كردووه به‌كارهێنه‌رانی PS زۆر دڵخۆش بن به‌م بڕیاره، چونكه ئه‌وه نزیكه‌ی ساڵێكه چاوه‌ڕێی ئه‌م یارییه به‌ناوبانگه‌ن.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یشی گوتووه كه ئه‌م یارییه به‌شێوازی دیسك "CD" به‌رده‌ست ده‌بێت به نرخی 29.99 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
یاریی PUBG یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین یارییه‌كانی دنیا كه یارییه‌كی گۆڕه‌پانی شه‌ڕ له نێوان به‌كارهێنه‌ره‌كانی، PUBG كورت كراوه "PlayerUnknown's Battlegrounds"ه، ئه‌م یارییه به‌ناوبانگه له ساڵی 2017 ده‌رچووه له‌سه‌ر ده‌ستی "بێرنارد گرین" كه سه‌ره‌تا ئه‌م یارییه ته‌نیا بۆ "PC" دروست كرابوو، به‌ڵام ئێسته ده‌توانی به XBOX ONE و PS4 و مۆبایل و سیسته‌مه‌كانی ئه‌ندرۆید و IOS ئه‌م یارییه بكه‌یت.