داهێنه‌ر و ئه‌ندازیاری میكانیكی سوویدی له چیاكانی "نۆر وه‌ی" له ئه‌مه‌ریكا جلی IRON MAN تاقی ده‌كاته‌وه و به‌ناو چیاكاندا ده‌فڕێت كه ئه‌وه‌یش له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆیه‌كه‌وه پیشانمان ده‌دات.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له یه‌كێك له نوێترین داهێنانه‌كان ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، داهێنه‌ر و ئه‌ندازیاری میكانیكی سوویدی "یوڤێس رۆسی" كه به "JETMAN" ناسراوه له نوێترین داهێنانیدا توانی هه‌مان جلی كارێكته‌ری فیلمه خه‌یاڵییه‌كان دروست بكاته‌وه كه ئه‌وه‌یش "IRON MAN"ه.
یوڤێس له داهێنانه‌یدا سیسته‌می فڕینی به‌شێوازێكی زۆر به‌هێز و خێرا داناوه كه ده‌توانێت به‌خێرایی 120 میل له سه‌عاتێكدا بفرێت كه ده‌كاته 195 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا كه ئه‌مه‌یش خێراییه‌كی یه‌كجار زۆره كه بتوانیت وه‌ك مرۆڤێكی ئاسایی بفڕیت.
ئه‌م داهێنه‌ره توانی دوای ماوه‌یه‌كی زۆر داهێنانه‌كه‌ی ته‌واو بكات و بتوانێت به‌شێوازێكی ئاسایی له‌ڕێگه‌ی ئه‌و جله‌یه‌وه بفڕێت به خێراییه‌كی زۆر و ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، هه‌روه‌ها ئه‌م داهێنانه له چیاكانی "نۆر وه‌ی" تاقیكراوه‌ته‌وه و ڤیدیۆكه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه و بووه‌ته جێگای سه‌رسامی خه‌ڵكی.