هونه‌رمه‌ندێكى ژن ئاماده‌ى پێشاندا بە پێشکەشكردنی گورچیلەی خۆی بە براکەی ئه‌وه‌یش ده‌بێته قسه و باسى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌شێك له خه‌ڵك و هونه‌رمه‌ندان پێیان وایه كارێكى پیرۆزى كردووه و به‌شێكى تر به شتێكى ئاسایى ده‌بینن.
به‌ده‌ر له هاووڵاتیى و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیووه‌ته هونەرمەندی شانۆکار تەلار هیرانی، له پاى ئه‌و هه‌ڵوێسته و خزمه‌تى چه‌ندان ساڵه‌ى هونه‌رى له بوارى شانۆدا.
تەلار لەبارەی براکەیەوە له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئیسنتاگرام نووسیویه‌تى: سێ هەفتە بەر لە ئێسته بەشێکی جەستەم له‌گه‌ڵ براكه‌م بەش کرد بۆ ئەوەی دووجار دڵم خۆش بێت، دووجار شانازی بکەم، دوو جار بژیم و مەرگی نەبینم،".
تەلار هیرانی بۆ یەکەمجار ساڵی 1983 بەشداریی لەکاری شانۆییدا کردووە، ساڵی 1994 بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی تەواو کردووە. ئێسته خوێندکاری دوا قۆناغی بەشی نواندنە لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی هەولێر، جگە لەکاری هاوبەش لە 30 کاری شانۆییدا وەک ئەکتەری سەرەکی ڕۆڵی بینیووە. لە چەندان فلم و درامایەکی سویدیدا ڕۆڵی بینیووە.