هونەرمەند لاوى كورد "حەمید عوسمان"، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ى تشرینى دووه‌م، نوێترین بەرهەمی خۆی به ناوی (سلێمانی) بۆ ساڵرۆژى شارى سلێمانى بڵاو كرده‌وه.
گۆرانیبێژ حەمید عوسمان لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی شاری سلێمانیدا ڤیدیۆ کلیپێک بەناوی "سلێمانی" بڵاو کردەوە، ئەم کارە نوێیەی تایبەت کردووە بە بە یادی دامەزراندنی شاری سلێمانی و ئه‌مڕۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه.
بەرهەمە نوێیەكه‌ی حەمید ناوی "سلێمانی"یە، هۆنراوەی ئیسماعیل محەمەدە و ئاوازی حەمید خۆیەتی، ئاریۆس حەمە سەعید کاری مۆزیکی بۆ بەئەنجام گەیاندووە، وێنەگرتن و دەرهێنانی بڕیار فەتاحە.
حەمید عوسمان حەمە گەوھەر، لە ساڵی 1985 لە گەڕەکی ئیبراھیم پاشا لە سلێمانى دایکبووە و یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کوردستان و ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی کاری هونەرییە، هاوکات بە هەردوو شێوازی کلتووری و ستایلی نوێ گۆرانی دەڵێت، له ژیانى هاوسه‌ر جیابووەته‌وه و ئێسته خه‌ریكى كارى بازگانییه، یه‌كه‌م بەرههمى هونه‌رى به‌ناوى "ئاوێنه" تۆمار كردوو و ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى له ناوه‌ندى هونه‌رى تۆمار كرد.