ئێلۆن موسك له پرۆفایلی سه‌ره‌كی خۆی له تویته‌ر پۆستێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله كاره‌باییه ناوازه‌كه‌ی و گوتوویه‌تی، "ئێسته تێسلا مۆدێل سێ بۆ پێشبڕكێ ئاماده‌یه".
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می تێسلا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای تێسلا له نوێترین كاریاندا ئۆتۆمبێله كاره‌باییه ناوازه‌كه‌یان به‌شێوازێكی زۆر به‌هێزتر دروست كرد و چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی پێشبڕكێیان بۆ داناوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ به‌شێوازێكی زۆر خێرا بڕوات و ئۆتۆمبێله‌كانی تر له خێراییدا ببه‌زێنێت.
ئیڵون موسك له تویته‌ری تایبه‌تی خۆیدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێله ڤێرژنێكی نوێیه له تێسلا مۆدێل سێ خێراییه‌كی زۆری هه‌یه و ده‌توانێ پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ زۆر له ئۆتۆمبێله خێراكاندا بكات كه ئه‌مه‌یش وای كردووه له‌ڕووی نرخیشه‌وه گرانتر بێت كه ده‌گاته 64 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
تێسلا یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی ناوازه و به‌هێز كه ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2003 دامه‌زراوه له كالیفۆرنیا له‌سه‌ر ده‌ستی ئێڵۆن موسك، هه‌روه‌ها ئه‌م كۆمپانیایه خاوه‌ن چه‌ندان ئۆتۆمبێلی ناوازه‌یه و یه‌كه‌م كۆمپانیا بوو كه توانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی دروست بكات و كه ئێسته خاوه‌نی به‌هێزترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایه له دنیادا.