به‌كارهێنه‌رێكی ئایفۆن له‌كاتی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڤێرژنی مۆبایله‌كه‌ی بۆ ئای ئۆ ئێس 12.1 له‌خۆیه‌وه مۆبایله‌كه‌ی ده‌ته‌قێت و به‌كارهێنه‌ره‌كه‌یش له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر وێنه‌كانی داده‌نێت و ئه‌پڵ به جواب دێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له ته‌قینی ئافۆنێك ده‌كات له‌كاتی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڤێرژنی و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌كارهێنه‌رێكی ئایفۆن به‌ناوی "ره‌هێڵ محه‌مه‌د عه‌لی" له توویته‌ری سه‌ره‌كی خۆی پۆستێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، "له‌كاتی به‌رزیكردنه‌وه‌ی ڤێرژنی مۆبایله ئایفۆن ئێكسه‌كه‌م بۆ ئای ئۆ ئێس 12.1 له‌خۆیه‌وه ته‌قی و ئه‌مه‌یش بوو به هۆی شۆكی من".
ئه‌م پۆسته واده‌كات كارمه‌ندانی ئه‌پڵ به‌جواب بێن بڵێن "هه‌رگیز به‌م شێوه‌یه مۆبایله‌كانی ئایفۆن ناته‌قن بۆ سه‌لماندنیش، ده‌توانین ئه‌م مۆبایله به‌یه‌كه‌وه سه‌یر بكه‌ین".
به‌كارهێنه‌ره‌كه ئه‌وه‌یشی گوتووه كه ئه‌م مۆبایله له‌كاتی ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا كه‌مێك گه‌رم داهات و دووكه‌ڵی لێ هه‌ستا ئه‌مه‌یش وای كرد مۆبایله‌كه‌م فرێبده‌م و دوای ئه‌وه راسته‌وخۆ ته‌قی كه پێشووتریش هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه.
زۆربه‌ی كاته‌كان مۆبایله زیره‌كه‌كان ده‌ته‌قن به‌هۆی زۆر گه‌رم داهاتن و زۆر له‌ژێر شحن دانان و كارپێكردنی زۆر، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌م جاره ببینرێت كه مۆبایلێك له‌كاتی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڤێرژنه‌كه‌یدا بته‌قێت.