ئارام سه‌ردار ده‌رهێنه‌ر و وێنه‌گری كورد، له سووریا به‌هۆی ئه‌و كاره سه‌ركه‌وتووه‌ی بۆ فیلمی "باشترین خه‌ڵات" كردبووی، خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گری ناو فێستیڤاڵێكی پێ به‌خشرا.
فیلمی "باشترین خه‌ڵات" له ده‌رهێنانی واحید كفری و وێنه‌گرتنی ئارام سه‌ردار، به‌شداری له فێستیڤاڵێكی هونه‌ری له سووریا كرد و توانی ببێت به خاوه‌نی خه‌ڵاتی باشترین كامێرا و وێنه‌گر له‌ناو سه‌رجه‌م فیلمه به‌شداره‌كاندا.
ئه‌مڕۆ دوای خه‌ڵاتكردنی فیلمه‌كه‌ی، واحید كفری به"وشه"ی راگه‌یاند: دوێنێ شه‌و ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتنی فیلمه به‌شداره‌كانی فێستیڤاڵی B_ART له سووریا هاته راگه‌یاندن، خۆشبه‌ختانه فیلمه‌كه‌مان یه‌كێك بوو له فیلمه سه‌ركه‌وتووه خه‌ڵاتكراوه‌كان و خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گر و كامێرای پێ به‌خشرا، كه تایبه‌ته به وێنه‌گر و كامێرامانی كورد ئارام سه‌ردار.
ئه‌و فێستیڤاڵه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌رده‌وامه و شه‌وی رابردوو به پێشاندانی فیلمه‌كان و هه‌ڵبژاردنی فیلمه سه‌ركه‌وتووه‌كان و دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان، كۆتایی پێ هات، له‌ناو چه‌ندان فیلمی جیاواز له وڵاتانی دنیاوه، فیلمه‌كه‌ی كفری كێبه‌ركێی خه‌ڵاته‌كانی كرد و خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گری پێ به‌خشرا.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی