كاردینای سپی ژنه شاعیر و ئه‌كته‌ر نوێترین وێنه‌كانی خۆی، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام له كاتی كارێكی سینه‌مای بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئاشكراى كردووه كه‌هه‌رچی ڕووبدات ئه‌و واز له كاری سینه‌مای خۆی ناهێنێت.
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێترین وێنه‌ی له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، هه‌وادارانی ئه‌وه‌یان نووسیووه كه كێ به‌وى گوتووه واز له هونه‌ر و سینه‌ما بهێنێت ئه‌م بابه‌ته‌ى ورووژاندووه، تاكو ئێسته‌یش دیار نییه په‌یامه‌كه‌ى كاردینا له كاردانه‌وه‌ى چى بووه.
كاردیناى سپى له‌سه‌ر وێنه‌كانى نووسیویه‌تى: "سینەما عەشقە هەوڵدان و كاركردن و ماندوبونی دەوێت دەشزانم ئەم ڕێگەیە گوڵڕێژ نەكراوە، من هەرگیز واز لە عەشقەكەم ناهێنم ،ڕۆحی زیندوم دەكەمە هاوەڵی ئەم ڕێگەیە، من هەنگاو دەنێم بەرەو پێشەوە ،ئەوانەش كە تەنها قسەكردنیان لەدەست دێت لە دواوە جێدەمێنن و دەنگیان بە ئاستەمیش ناگاتە گوێم".
ئه‌و ژنه له ماوه‌ی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك كاری له بواری ئه‌كته‌ری و نواندندا كردووه، ئه‌و له چه‌ندان فیلمی سینه‌مایی و زنجیره درامای كوردی به‌شدار بووه. هاوكات یه‌كێكه له‌و ئه‌كته‌ره شۆخانه‌ی كه به جوانییه‌كه‌ی هه‌وادارانی سه‌رسام كردووه و توانیویه‌تی هه‌وادارێكی زۆر له ده‌وری خۆی كۆ بكاته‌وه.
كاردینای سپی خوشكی كریستاڵی گۆرانیبێژه، سه‌ره‌تا وه‌ك شاعیر ناوی ده‌ركرد، پاشان چووه ناو كاری نواندن و به‌شداری له چه‌ند فیلمێكدا كردووه و وه‌ك یه‌كه‌م كچی كورد كه ماچی له سینه‌مادا كردبێ، ده‌ناسرێت.
كاردینا له یه‌كێك له دیمانه‌كانیدا باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌و یه‌كه‌م ئه‌كته‌ری كچه له كوردستان ماچ كرابێت، بۆیه به شانازییه‌وه له زۆر شوێن گوتوویه‌تی كه ئه‌و ماچی هێناوه‌ته ناو هونه‌ری كوردی و ئه‌و یه‌كه‌م كچه بوێری كارێكی وای هه‌بێت.