ڕۆژى دووشه‌مى ڕابردوو 12ى تشرینى دووه‌م، لە هۆتێل ماریانا له شارى هه‌ولێر له ڕێوڕەسمێكدا گۆرانیبێژ مه‌له‌ك ڕۆژهاتى نوێترین ئه‌لبوومى هونه‌رى خۆیى دواى دابڕانێكى زۆر بڵاو كرده‌وه و ڕاى گه‌یاند كه بڕیاریشه به‌منزیكانه ئێوارە کۆنسێرتێكیش پێشکەش بە هەوادارانی دەکات.
مه‌له‌ك ڕۆژهاتى گۆرانیبێژ له پارچه ڤیدیۆیه‌كدا كه‌بڵاو بووه‌ته‌وه به ئاشكرا دیار نییه كه ئاماده‌كارى بۆ به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنى ده‌كات یاخوود خه‌ریكى ئاماده‌كارییه بۆ كۆنسێرت، به‌ڵام به‌هۆى زندوویى له مانه‌وه‌ى ده‌نگى هه‌وادارانى به تاسه‌وه‌ن بۆ ئه‌نجامدانى كۆنسَیرتێكى گه‌وره.
له به‌رانبه‌ردا به‌بێ ئاماژه‌كردنى ساتى ئه‌نجامدانى كۆنسێرت و شوێنه‌كه‌ى له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك گۆرانیبێژ مه‌له‌ك ڕۆژهاتى نووسیویه‌تى: "به‌دیدارتان شاد ده‌بم له شه‌وێكى هونه‌ریدا".
مەلەك ڕۆژهات كە خاتوونە گۆرانیبێژی دیاری باكوری كوردستانە، لە منداڵییەوە خولیای كاری هونەری بووە و لە ساڵی 2002 یەكەمین بەرهەمی هونەری تۆماركراوی خۆی بەناوی (ئەشقی دڵان) بڵاو كردەوە. خاوەنی چەند ئەلبوومێكە و لە ئێستەدا سەرقاڵی پڕۆژەیەكی هونەریی گه‌روه‌یه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش سه‌ردانى كوردستانى باشورى كردووه.