زەین مەلیك چیتر موسڵمان نییە

:: PM:10:03:17/11/2018 ‌

زەین مەلیك، گۆرانیبێژی ئینگلیزی و ئەستێرەی ناوداری گۆرانی پۆپ رای دەگەیەنێت كە چیتر موسڵمان نییە، لەبەرئەوەی بڕوای بە هیچ یەك لە بنەماكانی ئاینی ئیسلام نییە.

لە چاوپێكەوتنێكی ریكلامیدا، زەین مەلیك ئەندامی پێشووتری تیپی میوزیكی "وەن دایرێكشن"، ئاشكرای دەكات كە چیتر خۆی بە موسڵمان ناناسێنێت بەوەی بڕوای بە هیچ یەك لە بنەماكانی ئاینی ئیسلام نییە و پایەكانی جێبەجێ ناكات.

مەلیك لە چاوپێكەوتنێكدا دەڵێت، "بڕوام وا نییە كە تۆ دەبێت جۆرە گۆشتێكی دیاریكراو بخۆیت كە بەجۆرێك نزای بەسەردا خوێندراوە، بڕوام بەوە نییە كە تۆ دەبێت نوێژ بخوێنیت بە زمانێكی دیاریكراو لە ڕۆژێكدا پێنج جار. بڕوام بە هیچ شتێكی ئەوها نییە، تەنیا بڕوام وایە گەر كەسێكی باش بیت، ئەوا هەموو شتێك بە باشی دەڕوات بۆت".

شایەنی باسە زەین مەلیك، ناوی تەواوی زەین جەواد مەلیكە و لە خێزانێكی ئیسلامی گەورە بووە لە ئینگلتەرا و لە بنچینەدا پاكستانی و ئینگلیزە، بەوەی باوكی یاسر مەلیك لە بنچینەدا پاكستانی و ئینگلیزە.

ئەم قسانەی مەلیك بووە هۆی دەنگدانەوەیەكی زۆر و هەرای لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ناوەتەوە،  هەندێك لە هەوادارانی هەواڵەكەیان پێناخۆشە، زۆربەشیان پێیان وایە ئاین هەڵبژاردنێكە لەدەست خۆیەتی و هەموو كەسێكیش ئازادە لەوەی چ ئاینێك هەڵدەبژێرێت و كام ئاین پێڕەو دەكات.

وشە/ محەمەد شابان 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل