ڤالڤێردی داوای لە یاریزانێك كردووە یانەی بەرشەلۆنە جێبێڵێ

:: AM:10:00:18/11/2018 ‌

یانەی بەرشەلۆنە لەسەر داوای راهێنەرەكەی ئێرنێستۆ ڤالڤێردی داوای لە یاریزانێكی تیپەكەی كردووە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی مانگی داهاتوودا یانەیەكی تر بۆ خۆی بدۆزێتەوە.

رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كەتەلۆنی ئاشكرای كرد: یانەی بەرشەلۆنە راستەوخۆ بە دینیس سوارێزی گوتووە لە دەرەوەی پلانەكانە و بەمەش یاریزانەكە خۆی بەدەستەوە داوە و بڕیاریداوە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوو یانەكە جێبێڵێ.

یانەی بەرشەلۆنە بە سوارێزی راگەیاندووە ئاسانكاری بۆ دەكەن لە جێهێشتنی یاریگەی كامپ نوو دوای ئەوەی ڤالڤێردی رەتی كردۆتەوە لە یارییەكانی ئەم وەرزەدا بیخاتە نێو پلانەكانییەوە.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد كە یانەی بەرشەلۆنە بە كەمتر لە 30 یان 35 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری سوارێز نابن، هەریەك لە یانەكانی ریال بیتیس و سێلتا فیگۆ و ڤالێنسیاش بەرژدی چاودێری ئەو یاریزانە لاوە دەكەن.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م