دوای ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌نگۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی نێوانیان، جه‌ستن بیبه‌ر ئاشكرای كرد كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هایلی ده‌كات و به باشترین كه‌سیشی داده‌نێت.
دوای ئه‌وه‌ی جه‌ستن بیبه‌ر گۆرانیبێژی ناسراوی كه‌نه‌دی پێوه‌ندییه خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سێلینا گۆمز كۆتایی پێ هات، له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا هه‌واڵی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هایلی بالدوین نمایشكاری جلوبه‌رگ بڵاو بووه‌وه، به‌مدواییه‌ش باس له‌وه كرا كه هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن.
بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌وباسانه، جه‌ستن بیبه‌ر وێنه‌یه‌كی خۆی و هایلی بڵاو كرده‌وه كه ده‌ستیان له‌ناو ده‌ست داناوه و له‌سه‌ری نووسیویه‌تی: هاوسه‌ره شازهكهم.
له دوای ئه‌مه‌شه‌وه به فه‌رمی ئاشكرا كرا كه ئه‌و دوو كه‌سایه‌تییه ناسراوه به‌ته‌مان هاوسه‌رگیری بكه‌ن و له نزیكترین كاتدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه هایلی بالدوین كه كچی ستیڤن بالدوینی ئه‌كته‌ری ناسراوه، ناوی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرد به هایلی بیبه‌ر، ئه‌مه‌ش واته به فه‌رمی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی قبووڵ كردووه.
جه‌ستن بیبه‌ر له ساڵی 1994 له كه‌نه‌دا له دایك بووه، بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2009 به گۆرانیبێژێكی پۆپی كه‌نه‌دی ناسرا، هه‌روه‌ها خاوه‌ن چه‌ندان هه‌واداره و گۆرانییه‌كانی خاوه‌ن بینه‌رێكی زۆرن و توانی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا دنیا سه‌رسام بكات.