پله‌ی گه‌رما له هه‌رێمی كوردستان به گشتی له‌م دوو ڕۆژه‌دا ئاسایی ده‌بێته‌وه، ئاسمان له نێوان ساماڵه بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت و له هه‌ندێك له ناوچه‌كانیشدا بۆ په‌ڵه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.
بۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، پله‌كانی گه‌رمی له هه‌ولێر له نێوان 10 و 19، له سلێمانیش له نێوان 8 و 18 پله‌ی سیلیزی ده‌بن, ئاسمانیش له هه‌ردوو پارێزگا و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت و دواتر بۆ په‌ڵه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.
له دهۆك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت و پله‌ی گه‌رمیش له نێوان 8 و 17 دا ده‌بن. له كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت له هه‌ندێك كات بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، پله‌كانی گه‌رماش له نێوان 12 بۆ 21 ده‌بن.
به‌گشتی ئه‌مڕۆ له هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت و هیچ ئه‌گه‌رێكی بارانبارین نییه.
بۆ سبه‌ی دووشه‌م، له هه‌ر چوار پارێزگای هه‌رێمی كوردستان ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، ته‌نیا ئه‌گه‌ری نمه‌بارانێكی كه‌م له ناوچه‌كانی باشووری پارێزگای سلێمانی هه‌یه، پله‌كانی گه‌رماش له نێوان 8 بۆ 22 ده‌بن.