چالاكێكی ژن: نه‌بوونی رۆڵی ژن له عێراق پێوه‌سته به نایه‌كسانی ره‌گه‌زی و ناسیسته‌ماتیكی كۆمه‌ڵگه
چالاكێكی ژن دووپاتی ده‌كاته‌وه كه ژنانی عێراق هه‌وڵ ده‌ده‌ن و خواستیان هه‌یه ببن به وه‌زیر یان سه‌رۆك وه‌زیران، چونكه وه‌ك عه‌قڵ ده‌توانن وڵات به‌ڕێوه ببه‌ن، به‌ڵام پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق پووكاوه‌یه و شتێك نییه به‌ناوی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی، بۆیه له سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كان و له شانده‌كانی دانوستانكار یه‌ك ژن نابینی.
له عێراق ژنان رۆڵیان له به‌ڕێوه‌بردنی حكوومه‌ت و كاری سیاسی‌دا هه‌بووه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ناكارا، ئه‌وه‌یش هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق له 1921ه‌وه تا ئێسته‌یش، چه‌ند ناوێكی ژنان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه ده‌ر كه‌وتوون، به‌ڵام ئه‌وان زیاتر له رێی پارته سیاسییه‌كان و سیسته‌می كۆتا كه لایه‌نی ئه‌رێنی و نه‌رێنیی خۆی هه‌بوو.
د. فه‌یرووز حاته‌م چالاكی ژن له عێراق، بۆ "وشه" ده‌ڵێت، ژنانی عێراق له به‌ڕێوه‌بردن و حكوومه‌ت به‌شدارن، به‌ڵام هه‌ست به نه‌بوونیان ده‌كرێت، ئه‌وان خواست و ویستی به‌شداریكردنیان هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك بۆیان ئه‌سته‌م بووه.
له‌باره‌ی هۆكاره‌كانیش گوتی "سیسته‌می به‌شبه‌شێنه و ده‌سه‌ڵاتی پارته سیاسی و ئیسلامییه‌كان به‌تایبه‌تی، رێگرن له به‌شداریكردنی ژن، واته ژنان كه به‌شدار نین، به ویستی خۆیان نییه و به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراوه".
به‌گوته‌ی فه‌یرووز، دووركه‌وتنه‌وه‌ی ژن حاڵه‌تێكی له بێ متمانه‌یی له نێوان ژن و كۆمه‌ڵگه و ژنان خۆیان دروست كردووه، ئه‌وه‌یش وای كردووه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ژنان ده‌نگ به پیاو بده‌ن، بۆیه عه‌قڵی نێرسالاری كۆمه‌ڵگه وای كردووه به‌شێك له ژنان ببن به خاوه‌نی هه‌مان عه‌قڵی بیركردنه‌وه.
"ئه‌گه‌ر سه‌یری نه‌خشه‌ی پێكهاته‌ی حكوومه‌ته‌كانی عێراق له 2003ه‌وه بكه‌یت، یه‌كه‌م حكوومه‌ت شه‌ش وه‌زیری ژنی تێدابوو، حكوومه‌تی دوای ئه‌و بوو به دوو وه‌زیری ژن، كه‌چی حكوومه‌تی پێشوو پۆستی وه‌زاره‌تی ژنانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ئه‌وه‌یش سته‌مێكی گه‌وره بوو" فه‌یرووز حاته‌م وای گوت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه وه‌ك ژنێك هه‌وڵ ده‌دات و خواستی هه‌یه ببێت به وه‌زیر یان سه‌رۆك وه‌زیران، چونكه ژنان وه‌ك عه‌قڵ ده‌توانن وڵات به‌ڕێوه ببه‌ن، به‌ڵام پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق پووكاوه‌یه و شتێك نییه به‌ناوی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی و ته‌نیا وێنه‌یه‌كی شێواوی ده‌وڵه‌ت هه‌یه، بۆیه له سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كان و له شانده‌كانی دانوستانكار ژن نابینی.
له عێراق هۆكاره‌كانی په‌راوێزخستن یان خۆپه‌راوێزكردنی ژن له كاری سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت زۆرن، له‌وانه هه‌ڵوێستی په‌رله‌مان و پارته سیاسییه‌كان له‌باره‌ی پرسی ژن كه دژبه‌یه‌كییه‌كی زۆری تێدایه، بۆیه ژنان رۆڵێكی راسته‌قینه‌یان له‌ناو په‌رله‌مان و پارته‌كاندا نییه، هه‌روه‌ها كولتووری كۆمه‌ڵگه‌ی كۆن و هۆزگه‌رایی و دیدی ئه‌وان بۆ ژن و ژینگه‌ی پێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وانه وایان كردووه ژن بوێرییان له پیاوان كه‌متر بێت و كه‌متر ده‌ربكه‌ون.
بوونی ژنان له پێگه‌ی بڕیاردان، دیارده‌یه‌كی جیهانییه كاتێك رێژه‌ی بوونیان له‌ناو په‌رله‌مانه‌كانی دنیا ده‌گاته 15.2% و زیاترین رێژه‌یش له وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافی ده‌گاته 39.7%، هه‌رچی له ئه‌مه‌ریكایه ده‌گاته 17.6% و له ئاسیا 15.4%، كه‌چی له وڵاتانی ئیسلامی رێژه‌كه زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه و ده‌گاته 5.6%، ئه‌وه‌یش به‌هۆی فه‌رامۆشكردنیان و خراپی دۆخی ئازادی ژن، له‌وكاته‌ی له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌گاته 31%.
هه‌نا ئه‌دوه‌ر چالاكێكی تری مافه‌كانی ژن بۆ "وشه" ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه هۆی ئه‌وه‌ی عه‌قڵی عێراقییه‌كان باوه‌ڕی به توانای ژن نییه، ئه‌وه‌یه كه عه‌قڵێكی پیاوسالار به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقدا زاڵه، مه‌به‌ستم له‌و عه‌قڵه ته‌نیا بۆ پیاوان نییه، به‌ڵكو عه‌قڵێكی هاوبه‌شی پیاو و ژنانه به‌وه‌ی پیاو سیاسییه و ده‌توانێ فه‌رمانڕه‌وا بێت و هه‌موو شتێك به‌ڕێوه ببات، ژنیش ته‌نیا پاشكۆی ئه‌وه.
"له 2004 وه‌ك رێكخراوه‌كانی ژنان داوای كۆتای ژنانمان له عێراق كرد و توانیمان له ده‌ستوور به‌ده‌ستی بێنین له ماده‌ی 49 جێگیر كرا، ئه‌وه ده‌سكه‌وتێكی مێژوویی بوو، به‌تایبه‌تی له چینێكی سیاسی كه نه‌یانده‌زانی مانای كۆتای ژنان چییه، بۆیه توانیمان بیسه‌پێنین كه نابێت نوێنه‌رایه‌تی ژن له په‌رله‌مان 25% كه‌متر بێت، له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیش به‌هه‌مانشێوه، به‌ڵام له حكوومه‌ت سه‌ره‌تا شه‌ش وه‌زیر هه‌بوو و دواتر كه‌م بووه‌وه، له دوای سه‌رهه‌ڵدانی بیری توندڕۆیی، وا هه‌ست ده‌كه‌ین خاوه‌ن دیدێكی ئاینییه و داعش سوودی لێ بینی له ده‌ستدرێژیكردنه سێكسییه‌كانی و ژنی كرده ئامرازێكی رابواردنی پیاو" هه‌نا وای گوت.
دووپاتی ده‌كاته‌وه كه نه‌بوونی ویستی سیاسی باوه‌ڕكار به توانای ژن و كێبه‌ركێی نێوان پیاوان خۆیان، ئه‌وانه ژنیان دوور خسته‌وه، جیا له هه‌ڵمه‌ته‌كانی ناوزڕاندن له‌كاتی هه‌ڵبژاردن له دژی كاندیدانی ژن و لێخستنیان له رووی سیاسییه‌وه.
ئه‌و چالاكه ده‌ڵێت، له عێراق نوێنه‌رایه‌تی ژن له په‌رله‌مان خاوه‌نی 83 كورسین كه ده‌كاته 25%ی كورسییه‌كان، له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیش له كۆی 440 كورسی، 110 ئه‌ندامی ژن هه‌ن كه ده‌كاته زیاتر له 25% و له حكوومه‌تیش له شه‌ش وه‌زیر بوو به دوو وه‌زیر، بریكارانیش له 12 بۆ كه‌متر له ژماره‌ی په‌نجه‌كانی ده‌ست.