خوێندنی ئینگلیزی له 120 خوێندنگه‌ی سنووری په‌روه‌رده‌كانی سلێمانی هاته هه‌ڵپه‌ساردن و به‌رپرسێكی په‌روه‌رده روونكردنه‌وه ده‌دات.
مه‌ریوان عومه‌ر گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18ی تشرینی دووه‌می 2018 به"وشه"ی راگه‌یاند، له سنووری 12 په‌روه‌رده‌كه‌ی سلێمانی، 270 خوێندنگه دانراون بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی خوێندن تێیاندا بكرێت به ئینگلیزی و 150 خوێندنگه‌یان به‌رده‌وامن و كێشه‌یان نییه.
"به‌ڵام له 120 خوێندنگه‌ی تر سیستمه‌كه هاتووه‌ته هه‌ڵپه‌ساردن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كێشه‌یان له مامۆستا و كه‌می كادر له‌و بواره‌دا هه‌یه". گوته‌بێژه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی وای گوت.
خوێندنی ئینگلیزی هه‌وڵێكی حكوومه‌تی هه‌رێمه گوایه بۆ په‌ره‌پێدانی ئاستی په‌روه‌رده، به‌ڵام نه ژینگه‌ی قوتابخانه و نه توانای مامۆستا ئه‌و ئه‌ركه‌یان پێ هه‌ڵناگیرێ. هه‌رچه‌نده ئه‌م پرۆسه‌یه رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی زۆر بووه‌ته‌وه به‌وه‌ی زمانی دایك "كوردی" پشتگوێ ده‌خات و مه‌ترسیی هه‌یه بۆ داهاتوو.
سلێمانی ــ هه‌ستیار