ئه‌مساڵ 28 ساڵ به‌سه‌ر نمایشكردنی فیلمی به‌ناوبانگی Home Alone تێده‌په‌ڕێت، كه ئێسته شێوه‌ی ئه‌كته‌ره‌كان زۆر گۆڕاوه و ڕه‌نگه زۆربه‌تان نه‌یانناسنه‌وه.
فیلمی Home Alone كه له ساڵی 1990 به‌شی یه‌كه‌می و ساڵی 1992 به‌شی دووه‌می نمایش كراوه، یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین فیلمه‌كانی دنیا و ساڵانه له شه‌وی سه‌ری ساڵدا نمایش ده‌كرێته‌وه، له‌ناو دنیادا وه‌ك یه‌كه‌م جاری په‌خشكردنی چێژی لێ ده‌بینرێت و سه‌یر ده‌كرێته‌وه.
ئه‌م فیلمه سه‌ركێشییه و كۆمیدییه، باس له منداڵێك ده‌كات كه له ماڵی خۆیان جێده‌مێنێت و ته‌واوی خێزانه‌كه‌ی به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵه‌وه گه‌شت ده‌كه‌ن، دوو دزیش ئه‌م هه‌له ده‌قۆزنه‌وه تا ماڵه‌كه‌یان تاڵان بكه‌ن، كه‌چی منداڵه‌كه كه ناوی كێڤنه، هه‌موو تواناكانی ده‌خاته گه‌ڕ تا پارێزگاری له ماڵه‌كایان بكات.
ئه‌كته‌ره‌كانی به‌شی یه‌كه‌می فیلمه‌كه هێنده لای بینه‌ران ناسراو بوون كه هه‌رگیز له‌یاد ناكرێن، به‌ڵام ئێسته كه ئه‌و هه‌موو ساڵه تێپه‌ڕیوه، شێوه‌یان زۆر گۆڕاوه و به ده‌گمه‌ن ده‌توانرێت بناسرێنه‌وه.
ئه‌مانه‌ش به‌شێكن له‌و ئه‌كته‌رانه: