وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وامه و سبه‌ى مووچه‌ى چه‌ند شوێنێك دابه‌ش ده‌كرێ و ڕۆژى چوارشه‌مى داهاتووتیش به‌شێكى زۆر له دامه‌زراوه‌كان مووچه وه‌رده‌گرن.
به‌پێى قسه‌یه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ "وشه" سبه‌ی دووشه‌م مووچەی ھەریەک لە وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابەش دەکرێت.
سه‌رچاوه‌كه باسى له‌وه كرد كه بڕیاره رۆژی چوارشه‌می داهاتوو مووچه‌ى به‌شێكى زۆر له دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دابه‌ش بكرێ.
ڕۆژى چوارشه‌مى داهاتوو كه 21ى تشرینى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر ده‌كات مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێ.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی.
وه‌زاره‌تی كاره‌با.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه.
وه‌زاره‌تی پلاندانان.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ.
دیوانی چاودێری دارایی.
مافی مرۆڤ.
ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
ژینگه.
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی.
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێمى كوردستان.
ده‌زگای مین.