به بڕواى هاووڵاتییانى شارى سلێمانى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى نرخى نه‌شته‌رگه‌رى و تێچووى نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان تا ئێسته گرانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا خزمه‌تگوزارییه‌كان وه‌ك پێویست نین.
هه‌ورامان محه‌مه‌د وه‌ك هاووڵاتییه‌ك كه سه‌ردانى نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كانى كردووه بۆ "وشه" ده‌ڵێت، به‌شێك له‌و نه‌خۆشخانانه نرخیان زۆر گرانه به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر پشكنین بۆ نه‌خۆشییه‌كان و نه‌شته‌رگه‌رى بكه‌ى نرخه‌كانیان زۆره، ئه‌وه له‌كاتێكدا كه وه‌ك پێویست خزمه‌تگوزاریان له شوێنه‌كانیان نییه.
ئه‌و هاووڵاتییه به‌پێویستى زانى، به رژدى به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كێشانه بكرێ كه نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان ڕووبه‌ڕووى ده‌بێته‌وه.
لاى خۆیه‌وه سامان مه‌حموود به‌رپرسى به‌دواداچوونى نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌هلییه‌كانى سلێمانى له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، حكوومه‌ت نرخى بۆ نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان داناوه، به‌ڵام نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان گرفتى نه‌بوونى خزمه‌تگوزاریان هه‌یه كه هۆكاره‌كه‌یشى ئه‌وه‌یه نه‌خۆشخانه‌كان له ناو باڵه‌خانه‌ى كۆندان.
زیاتر گوتى، نه‌خۆشخانه‌كان ناتوانن ڕێنوێنییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام لیژنه‌ى به‌دواداچوون هه‌یه بۆ ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ى پابه‌ند نابن به‌ڕێنوێنییه‌كان.
له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى ڕابردوو كردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان ڕووى له زیادبوون كرد، به‌ڵام تا ئێسته هاووڵاتییان له كه‌رتى ته‌ندروستى ناڕازین و پێیان وایه پێویسته ئه‌و كه‌رته زیاتر بخرێته خزمه‌تى خه‌ڵك.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى