ئەم جۆرە پیاوانە لای ژنان سەرنجڕاكێشترن

:: PM:10:07:18/11/2018 ‌

توێژینەوەیەك دەری خستووە كە ژنان زیاتر سەرنجیان بۆ لای ئەو پیاوانە ڕادەكێشرێت كە خێزانەكەیان دەخەنە پێش كارەكانیانەوە.

دەستەیەك لە توێژەرانی بەلجیكی توێژینەوەیەكیان ئەنجام دا بە مەبەستی بەدەستخستنی وەڵام بۆ چەند پرسیارێك لەوانە، ئایا ژنان سەرنجیان بەلای چ جۆرە پیاوێك ڕادەكێشرێت؟ و ئەو تایبەتمەندییانە چین كە لە ڕووی كەسایەتییەوە پیاوێك پێویستە هەیبێت تا ژن بەدڵی بێت و وەك هاودەمی ژیانی خۆی هەڵی بژێریت؟.

توێژەران چاوپێكەوتنیان لەگەڵ ٨٧ ژنی قوتابیدا كرد و لەبارەی تایبەتمەندییەكانی پیاوێكی نموونەی بە بۆچوونی ئەوان پرسیاریان لێ كردن، لە دەرەنجامدا دەركەوت كە ئەو پیاوانەی زیاتر دووپات لەسەر خێزان و ماڵ و منداڵەكانیان دەكەنەوە زیاتر سەرجڕاكێشترن وەك لەو پیاوانەی زیاتر گرنگی بە كارەكانیان دەدەن.

دەرەنجامی توێژینەوەكە پێچەوانەی بۆچوونی باوی نێو خەڵكە و ئەوەمان نیشان دەدات كە دەكرێت پێشبینی ژنان بۆ پیاوان بگۆڕدرێن لە جیهاندێكدا تێیدا ژنان زیاتر گرنگی بە كارەكانیان بدەن لە دەرەوە، گرنگیدانی پیاوان بە خێزان و كۆمەڵایەتیبوونیان زیاتر دەبێتە تایبەتمەندییەكی سەرجڕاكێش لای ژنان.

وشە/ محەمەد شابان



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل