حه‌كیم كاكه‌وه‌یس كه یه‌كێك له نووسه‌ره زۆر ناوداره‌كانی كورده و خاوه‌نی سه‌دان نووسینی ئه‌ده‌بی و وه‌رگێڕانی ئه‌ده‌بی و ده‌یان كتێبه. دوێنێ شه‌و به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له به‌غدا كۆچی دوایی كرد.
حه‌كیم كاكه‌وه‌یس كه له بنچینه‌دا خه‌ڵكی ناوچه‌ی حه‌ساری كه‌ركووكه، دوای مردنی كه به‌هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی خوێنه‌وه بوو، له هه‌مان شوێن "حه‌سار" به‌خاك هاتووه‌ته سپاردن و پرسهكهیشی هه‌ر له حه‌ساره.
ئه‌و نووسه‌ره ناوداره‌ی كورد خاوه‌نی نزیكه‌ی 28 كتێبی ئه‌ده‌بی له بواره‌كانی رۆمان و چیڕۆك و وه‌رگێڕانه، زۆربه‌ی كتێبه‌كانی "مه‌سعوود محه‌مه‌د"ی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
حه‌كیم كاكه‌وه‌یس له ساڵی 1948 له حه‌ساری كه‌ركووك له دایك بووه و له ساڵانی شه‌سته‌كانه‌وه ده‌نووسێ، ساڵانێك له سوید نیشته‌جێ بوو و له‌م ساڵانه‌ی دواییدا گه‌ڕایه‌وه بۆ كوردستان و له ناوچه‌كه‌ی خۆی "حه‌سار" ژیانی ده‌كرد. دواتر دوێنێ شه‌وی یه‌كشه‌م به‌هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌وه كۆچی دوایی كرد.
حه‌كیم كاكه‌وه‌یس ده‌كاته برازای نووسه‌ر و چیرۆكنووس جه‌لیل كاكه‌وه‌یس.