ئه‌كادیمیای كوردی كۆڕێك بۆ دکتور شه‌ونم یه‌حیا ساز ده‌كات

:: AM:10:32:19/11/2018 ‌

ئه‌كادیمیای كوردی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ سازدانی ئێواره‌ كۆڕێك بۆ دکتور شه‌ونم یه‌حیا ته‌واو كردووه‌، بڕیاره‌ ئێواره‌ی دووشه‌م به‌ڕێوه ‌بچێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 19ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ر، له‌ درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانیاندا ئه‌كادیمیای كوردی، ئێواره‌ كۆڕێك بۆ پێشكه‌شكردنی باسێك له‌ دوا كتێبی دکتور شه‌ونم یه‌حیا له‌ژێر ناونیشانی "دیموكراسی به‌ده‌م ڕه‌شه‌باوه‌" ساز ده‌كات.

ئه‌م كۆڕه‌ له‌ هۆڵی مه‌لا مه‌حموودی بایه‌زیدیی ناو ته‌لاری ئه‌كادیمیای كوردی هه‌ولێر، ڕۆژی دووشه‌م سه‌عات سێ و نیوی ئێواره‌ ساز ده‌كرێت و هاتنیش بۆ هه‌مووانه‌.




وشە - ڕێناس شابان