هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ى ترشى گه‌ده دوایى خواردنى ژه‌مێكى زۆر ئاساییه یان خواردنى ئه‌و شتانه‌ى كه زیان به ناوپۆشى گه‌ده ده‌گه‌یه‌نن له هه‌مان كاتدا ده‌بنه هۆى هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ى ترشى گه‌ده، به‌ڵام هاوسه‌نگى ئه‌م ترشه گرنگه بۆ له‌ش پێویسته به شێوه‌یه‌كى ئاسایى بمێنێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر ترشى گه‌ده زۆر بوو چه‌ندان نه‌خۆشى به‌دوایى خۆیدا ده‌هێنێت.
بۆیه هه‌ست به دڵه‌كزێ یان چه‌ند نیشانه‌یه‌كى تر‌ى پێوه‌ندیدار ده‌كه‌یت به‌هۆى ترشه‌وه وه‌كو هێڵنجدان و گێژبوون، رشانه‌وه، قرقێنه لێدان، ته‌نانه‌ت كۆكین. هه‌وڵبده به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى ئه‌و ترشه بهێڵیته‌وه.
ئه‌مانه هه‌ندێكن له‌و پێكهاته سروشتیانه‌ى كه به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى رێگه له هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ى ترشى گه‌ده ده‌گرن.
یه‌كه‌م: مۆز، ئه‌گه‌ر ترشى گه‌ده‌ت زۆر بوو ئه‌وا خێرا مۆزێك بخۆ، چونكه مۆز نیشاسته‌ى تێدایه كه حه‌سانه‌وه بۆ گه‌ده دروست ده‌كات و رێگه له زیادبوونى ترشى گه‌ده ده‌گرێتـ باشتر وایه مۆزى ته‌واو پێگه‌یشتوو بخورێت.
دووه‌م: ماست، هه‌موومان ده‌زانین كه ماست باشه بۆ ریخۆڵه‌كان یارمه‌تى ده‌دات تا به‌كتریایى سوود به‌خش زیاد بكات و به‌شێوه‌یه‌كى سرووشتى چاره‌سه‌رى ترشى گه‌ده ده‌كات، ئه‌گه‌ر له دوایى خواردنى جه‌مێك توشى هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ى ترشى گه‌ده بوویت ماست بخۆ.
سێیه‌م: شیر، خواردنه‌وه‌ى په‌رداخێك شیر كۆتایى به ترشى گه‌ده ده‌هینێت، شیر و به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌كانى تر بۆ هه‌ندێك كه‌س ده‌بنه هۆى دڵه‌كزێ، به‌ڵام باشتر وایه تێبینى بكرێت دوایى خواردنه‌وه‌ى ئه‌م به‌رهه‌مانه بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت خواردنى له‌م كاته‌دا سوود به‌خشه یان زیان به‌خش.
چواره‌م: ئاو، هه‌ندێك كات خواردنه‌وه‌ى شیر ترشى گه‌ده زیاد ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌م گرفته‌ت هه‌بوو ئه‌وا له‌برى شیر ئاو بخۆره‌وه، چونكه ئاو به‌رهه‌مهێنانى ترشى گه‌ده كه‌م ده‌كاته‌وه، باشتر وایه به‌یانیان دوو كووپ ئاو بخورێته‌وه ئه‌گه‌ر تووشى هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ى ترشى گه‌ده بوویت.
پێنجه‌م: ئالۆڤێرا، خواردنه‌وه‌ى شه‌ربه‌تى ئالۆڤێرا به‌سووده بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ترشى گه‌ده و پارێزگارى كردن له سورێنچك و ناوپۆشى گه‌ده، باشتر وایه دڵنیا ببیته‌وه له سرووشتى ئه‌و ئالۆڤێراییه‌ى كه به‌كرى ده‌هێنیت.