گوته‌بێژێكی داواكاری گشتی دوێنێ یه‌كشه‌م رای گه‌یاندووه، تابلۆیه‌كی هونه‌رمه‌ندی ناوداری دنیا "بیكاسۆ" به‌ناوی "تیت دارلۆكان" له رۆمانیا دۆزراوه‌ته‌وه كه له ساڵی 2012وه له مۆزه‌خانه‌ی رۆته‌ردام دزرابوو. ئه‌مه به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی "رۆیته‌رز".
گه‌وره‌ترین دزیاری له دزینی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كان له دنیادا، دزینی حه‌وت تابلۆی جیهانی بوون كه به ملیۆنان دۆلار ده‌هاتنه خه‌مڵاندن، له‌ناویاندا تابلۆكانی بیكاسۆ و ماتیس و مۆنیه بوون.
به‌پێی "رۆیته‌رز" له ساڵی 2013 پیاوێك له رۆمانیا كه هاوكاریی دزه‌كانی كردبوو هاته گرتن، به‌ڵام هیچ تابلۆیه‌ك نه‌دۆزرایه‌وه و پسپۆڕانی له‌و بواره پێیان وابوو سێ له تابلۆكان له‌كاتی شاردنه‌وه‌یان، هاتبوونه سووتان.
نوێنه‌ری داواكاری گشتی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، نرخی تابلۆكه‌ی بیكاسۆ ده‌گاته 800 هه‌زار یۆرۆ كه رۆژی شه‌موو له كه‌رتی تۆلسیا دۆزراوه‌ته‌وه و ئێسته‌یش لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
بابلۆ
بیكاسۆ كه شێوه‌كار و په‌یكه‌رتاشێكی زۆر ناوداری دنیایه، له 1881دا له باشووری ئیسپانیا له دایك بووه، به دامه‌زرێنه‌ی ستایلی ته‌كعیبی ده‌ناسرێته‌وه. بۆ یه‌كه‌مین جار له ساڵی 1901دا گه‌شتی پاریسی كرد كه ئه‌وكات به پایه‌ته‌ختی هونه‌ر ده‌ناسرایه‌وه و له‌وێ فێری زمانی فڕه‌نسی بوو. له ساڵی 1905دا بووه‌ته شێوه‌كارێكی دیار و تابلۆكانی له چه‌ندان وڵات نمایش كرابوون و له ناویاندا ئه‌مه‌ریكا.
له ساڵی 1918دا هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ ئۆلجا خۆخۆلۆفا كردووه كه سه‌ماكارێكی بالیه‌ی رووسی-ئۆكرانی بوو و بیكاسۆ چه‌ندان تابلۆی تایبه‌ت به سه‌مای بالیه‌ی بۆ ئه‌و تیپه دروست كرد كه ئۆلجا كاری تێدا ده‌كرد. هاوكات له 1960دا بیكاسۆ له چه‌ندان فیلم‌دا ده‌ركه‌وت، له‌ناویاندا فیلمی "وه‌سیه‌تی ئۆرفیوس" له ده‌رهێنانی جان كوكتۆ و به‌دوایدا فیلمی "لوغز بیكاسۆ".
بیكاسۆ له ساڵی 1973دا له موجانی فڕه‌نسا كۆچی دوایی كردووه. وه‌ك باس ده‌كرێت، به‌ر له مردنی له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی دانیشتبوون و خه‌ریكی خوادنه‌وه‌ی كهوول بوون، بیكاسۆ له‌كاتی هه‌ڵدانی دوا پێكدا گوتی "به نۆشی ئێوه كه ئیتر ناتوانم بخۆمه‌وه"، له‌وكاته‌دا گیانی سپارد.