گوێز هاوشێوه‌یى مێشكى مرۆڤه نه‌ك ته‌نیا بۆ مێشك باشه، به‌ڵكو یارمه‌تى باشتر كردنى ده‌روونى ده‌دات و میزاج باشتر ده‌كات.
گوێز چه‌ندان سوودى ته‌ندروستى هه‌یه بۆ له‌ش و دڵ و مێشك و یارمه‌تى باشتركردنى ته‌ندروستى له‌ش ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كى گشتى.
یه‌كه‌م: گوێز دژه‌خه‌مۆكییه، گوێز دژه‌خه‌مۆكى تێدایه به‌رێژه‌ى %11 مه‌گنیسیۆم به‌له‌ش ده‌به‌خشێت، به‌پێى نوێترین توێژینه‌وه‌ى پزیشكى كه‌مى مه‌گنیسیۆم له له‌شدا ده‌بێته هۆى خه‌مۆكى و برێكى زۆر ئۆمێگا3 به له‌ش ده‌به‌خشێت و به‌مه‌ش رێگه له خه‌مۆكى ده‌گرێت.
دووه‌م: میزاج باشتر ده‌كات، به‌پێى ئه‌و توێژینه‌وه‌ییه‌ى كه ده‌ركه‌وتووه خواردنى گوێز میزاج باشتر ده‌كات و تایبه‌تمه‌ندى گه‌نجكردنه‌وه‌ى هه‌یه. زۆر پێكهاته‌ى خۆراكى تێدایه وه‌كو ئه‌لفا ترشى لینۆله‌یك، فۆلاته، میلاتۆنین، ڤیتامین ئى، هه‌موو ئه‌م پێكهاته خۆراكیانه به‌یه‌كه‌وه واده‌كات لایه‌نى ده‌روونى و جه‌سته‌ى به‌هێز بێت و رێگه له پیربوون ده‌گرێت.
سێیه‌م: دڵ ده‌پارێزێت، خواردنى گوێز ده‌بێته هۆى باشتر كردنى ته‌ندروستى دڵ، له چه‌ندان توێژینه‌وه‌ى پزیشكیدا ئاماژه به‌سووده‌كانى گوێز كراوه بۆ دڵ و خوێنبه‌ره‌كان، هاوسه‌نگكردنى كۆڵیسترۆڵ، رێگریكردن له هه‌وكردن، باشتركردنى سوورى خوێن بێگومان له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو سووده‌ى گوێزدا هه‌ستى دڵخۆشى زیاد ده‌كات و به‌رده‌وام هه‌ست به باشتربوونى ته‌ندروستیت ده‌كه‌یت.
چواره‌م: دابه‌زاندنى كێش، ئه‌گه‌ر بته‌وێت كێشى له‌شت كه‌م بكه‌یته‌وه ئه‌وه گوێز یه‌كێكه له‌و خواردنانه‌ى كه پێویسته له ژه‌مه‌خۆراكییه‌كاندا زیاد بكرێت برێكى زۆر پێكهاته‌ى خۆراكى گرنگى تێدایه له‌گه‌ڵ رێژه‌یه‌كى كه‌م له كالۆرى به‌شێوه‌یه‌كى ئاسانتر چه‌ورى ده‌سووتێنێت و ئاره‌زووى خواردن كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌مه‌یش دابه‌زاندنى كێش ئاسانتر ده‌كات.