ئه‌پڵ له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئه‌وه‌ی ڕوونكردووه‌ته‌وه كه به‌شێك له مۆبایله‌كانی كێشه‌ی قوفڵیان تێكه‌وتووه و كۆمپانیاكه به‌زووترین كات چاره‌سه‌ری كێشه‌كه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ران كێشه‌یان بۆ دروست نه‌بێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له كێشه‌یه‌ك ده‌كات كه ئایفۆن تووشی بووه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئه‌پڵ له ڕاگه‌یاندراوێكدا گوتوویه‌تی، "ئه‌و ئایفۆنانه‌ی سیسته‌می (FACE ID)یان تێدایه كێشه‌یان بۆ دروست بووه له‌وه‌ی كه سیسته‌مه‌كه كارناكات"، بۆیه كۆمپانیاكه كارده‌كات بۆ ڕاگرتنی ئه‌م كێشه‌یه.
سیسته‌می face id به‌كاردێت بۆ كردنه‌وه‌ی قوفڵی مۆبایله‌كه‌ت له‌ڕێگه‌ی وێنه‌ی رووخسارته‌وه كه بۆ مۆبایله نوێیه‌كانی ئه‌پڵ دانراوه وه‌ك "ئایفۆن ئێكس، ئایفۆن ئێكس ئێس، ئایفۆن ئێكس ئێس ماكس و ئایفۆن ئێكس ئاڕ".
كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌ڵێنی داوه كه له زووترین كاتدا چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه بكات به‌شێوازێكی به‌لاش "FREE" بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كڕیارێك و به‌كارهێنه‌رێك گله‌یی له كۆمپانیاكه نه‌بێت.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كومپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.