پارێزه‌رێكى ڕاوێژكار ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ڕێگرى كردن له توندوتیژى به‌رانبه‌ر به ژنان پێویسته له‌ناو یاساكانى هه‌رێمى كوردستان سزاكان توندتر بكرێن و چه‌ند یاسایه‌كى پێوه‌ندیدار به خێزانیش هه‌موار بكرێنه‌وه.
ماوه‌یه‌كه له هه‌رێمى كوردستان كوشتنى ژنان ڕووى له زیادبوون كردووه و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى توندوتیژى به‌رانبه‌ر ژنانیش دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه تا ئێسته كوشتنى ژنان درێژه‌ى هه‌یه و هه‌روه‌ك ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، توندوتیژى سێكسى به‌رانبه‌ر به ژنان له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا زیادى كردووه.
ئاسۆ هاشم پارێزه‌رى ڕاوێژكار له‌باره‌ى چاره‌سه‌رى توندوتیژى به‌رانبه‌ر به ژنان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه توندوتیژى به‌رانبه‌ر به ژنان ڕووى له زیادبوون كردووه و چه‌ندان ژنیش له‌ماوه ڕابردوو كوژراون.
ئه‌و پارێزه‌ره پێشنیازى ئه‌وه ده‌كات كه یاساى توندوتیژى خێزانى له په‌رله‌مانى كوردستان هه‌موار بكرێته‌وه به جۆرێك ئه‌و سزایانه‌ى دانراوه له‌ناو یاساكه‌دا توندتر بكرێ وه‌ك هه‌وڵێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى توندوتیژى و كوشتنى ژنان.
ئاسۆ دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش ده‌كاته‌وه كه ئێسته توندوتیژى به‌رانبه‌ر ژنان نییه ته‌نیا، به‌ڵكو پیاویش هه‌یه توندوتیژى به‌رانبه‌ر ده‌كرێ و پێویسته هه‌ر له یاسایى توندوتیژى ماده‌یه‌ك بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه‌یش زیاد بكرێ و سزایه‌كى توندى تێدا بێ.